بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەمەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند؛ لە هێرشی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە بۆسەر پارێزگای هەکاری ، دوو سەرباز کوژران و شەڕێکی قورس لەنێوانیاندا ڕووی دا.
پۆلیسی تورکیا وتی؛ لەڕەوتی شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پەکەکەو هێزەکانی سوپادا هەروەها شەش سەرباز بریندار بوون.
بەرپرسانی تورکیا پێشتریش ڕایانگەیاندبوو لە هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆسەر پێگەی سەربازانی تورک لە شاری هیزانی پارێزگای بتلیس، سەربازێک کوژرا.
لەمانگی ژولای ڕابردووەوە، لەڕەوتی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیاو ئەندامانی پەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەو باکووری ئێراق، زیاتر لە٥٠٠سەربازی تورکیاو هەزاران ئەندامی ئەو پارتە کوژراون...
کۆتایی کورتە نامە/310