به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی دوێنێ هەینیی خەڵکی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستان لەدژ حکومەتی دێهلی نوێ لەناوچەی بودگام، سێ ناڕازیی کشمیری کوژران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کاتێک کە پۆلیسی هیندستان دەیهەویست بەتێگرتنی گولـلەی لاستیکی و گازی فرمێسک هێن، بڵاوه بە خۆپێشاندەران بکات، زیاتر لە٢٠٠ناڕازی بریندار بوون.
ئەو خۆپێشاندانانە لەکاتێکدا لە ناوچەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستان بەڕێوە چوو کە لەو ناوچەدا، یاسای قەدەغەی هاتووچۆ ڕەچاو کراوە.
شەڕ وپێکدادانی خوێناوی نێوان خەڵکی کشمیر و هێزە ئاسایشییەکانی هیندستان لە نزیک سێ حەوتەی ڕابردوودا، زیاتر لە٦٠کوژراو و سێ هەزار و ٥٠٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.
ئاڵۆزیی و تێکهەڵچوون لەنێوان پۆلیس و ناڕازییان بە کوژرانی بورهان موزەفەروانی سەرۆکی پارتی موجاهیدینی کشمیر، پاش ئەسپەردەکرانی تەرمەکەی، دەس پێ کرا...
کۆتایی کورتە نامە/310