٦ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٣٢
شکستی قورسی تیرۆریستان لە پەلاماری کۆلێژی سەربازیی حەڵەب

پەلاماری تیرۆریستان بۆسه‌ر کۆلێژی سەربازیی حەڵەب لە سوریا شکستێکی قورسی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی  ئەلئەخباریەی سوریا گروپە تیرۆریستییەکان ڕۆژی هەینی  بۆ چوارەمین ڕۆژی لەسەر یەک بۆ ماوەی سێ کاتژمێران بە هاوەن، تۆپخانە،موشەک و دۆشکا کۆلێژی سەربازیی حەڵەب لە سوریایان بوردومان کرد کە بەرەوڕووی کاردانەوەی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی بوەوە و دەیان تیرۆریستیش کوژران و بریندار بوون.

سەرتیپ یوسف ساڵح فەرماندەری کۆلێژی سەربازیی پیشەسازی سەربازیی حەڵەب لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ئەلئەخبارییەی سوریا لە شی کردنەوەی ئەو هەڵمەتە دا وتی: گروپە تیرۆریستییەکان پاش پەلامارەکانی خۆیان بە هاوەن و تۆپ بە تڕۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو و تانک پەلاماریان هێنا کە نەفەرهەڵگر و تانکەکانی تیرۆریستان لە سێرەی هێزەکانی سوپای سوریا دا بوون و بە تەواوی تێداچوون و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیش کە لەپاڵ تانک و نەفەرهەڵگرەکان دا بوون کوژران.

هێزەکانی سوریا و هاوپەیمانەکانی وێڕای بەرپەرچدانەوەی ئەو پەلامارە توانیان شوێن پێی خۆیان لە دەوروبەری کۆلێژە دا قایمتر بکەن.

تیرۆریستان  هەوڵیاندا بە دزەکردن لەو ناوچەیە تیرۆریستانی گەمارۆ دراوی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە گێژاو رزگار بکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310