به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جەوادی جەعفەری بەرپرسی ناوەندی نێودەوڵەتیی ئیمام ڕەزا(ع) ڕۆژی هەینی لەڕێوڕەسمی دەسپێبوونی چواردەهەمین کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتیی ئیمام ڕەزا(ع) و جێژنەکانی کەرامەت، وتی: ٣١ پارێزگای ئێران، ٧٧ وڵاتی جیهان هەموو ساڵێک لە وەها ڕۆژێکدا ڕێزدەگرن لە دەیەی کەرامەت.
جەعفەری بەئاماژە بەوەی کە لە ئێران، دەیەی یەکەمی مانگی زی قەعدە لەبەر لەدایکبوونی پڕخێرو بێری ئیمامی هەشتەمی شیعەکان*حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع)* خوشکی خودان ڕێزی واتە حەزرەتی فاتمەی مەعسومە(س) و حەزرەتی شای چرا(ع)، وەک دەیەی کەرامەت ناودێر دەکرێ، وتی: ئەو دە ڕۆژە، دەرفەتێکە بۆ خستنەڕووی دەسکەوتی بەنرخی زانستی و توێژینەوەیی ناوەندەکانی خوێندنگە دینی و زانکۆییەکان و شوێنهاتەکانی هەزاران هونەرمەندی ئەوینداری مەقامی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ـە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ئیبراهیم رئیسی ، بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری مەرقەدی ئیمام ڕەزا(ع)یش ڕێوڕەسمی کەرامەتی مرۆیی، بە کەلێن و بۆشایی جیهانی ئەمڕۆ ناوبردو پێی داگرت لەسەر پێویستی سوود وەرگرتن لە قوتابخانەی ئالی بەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) بۆ دۆزینەوەی کەرامەتی ڕاستەقینە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین رئیسی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە سیاسەتەکانی جاڕدەرانەی مافی مرۆڤ، هۆکاری سەرەکیی گشت ئەو تاوانکارییانەیە کە لە فەلەستین و یەمەندا ڕوو دەدات، وتی: ئەمڕۆ، کەسانێک کە یاسای بنەڕەتیی بەحرەینیان نووسیوە، خۆیان بەرپەرچی دەدەنەوە!
سەرپەرشتی ئاستانی قودسی ڕەزەوی وتی: ئەوەی وا رژیمی ئالی خەلیفە لەهەمبەر شێخ عیسا قاسم، ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ئەنجامی دەدا، هەڵوێستێکی تەواو نامرۆییەو جیهان دەبێ لەهەمبەر سەندرانەوەی مافی هاووڵاتیبوون وخەوشاندنی کەرامەتی مرۆیی، ڕابوەستێ و خۆڕاگر بێت...
کۆتایی کورتە نامە/310