٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٢٣
کوژرانی٤٠٠ تیرۆریست لە باشووری ڕۆژاوای حەڵەب

ئەرکانی ڕاگەیاندنی شەڕی سووریا هەواڵی کوژرانی زیاتر لە چوارسەت تیرۆریستی ڕاگەیاند لە دەسپێکی هێرش بۆسەر باشووری ڕۆژاوای شاری حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێرانەوە لە ماڵپەڕی نەشرە، ئەرکانی ڕاگەیاندنی شەڕی سووریا ڕایگەیاند؛ پتر لە ٤٠٠ ئەندامی گرووپە چەکدارەکان لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ لەباشووری ڕۆژاوای شاری حەڵەب کوژراون.

ئەو تیرۆریست و چەکدارانە لە هێرشی سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکانی بۆسەر پێگەکانیان و ئۆتۆمبیلەکانیان کوژراون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپی ناسراو بە گرووپی هاواهەنگیی گرووپە چەکدارەکان بەناوبردنی کەسانی کوژراو دانی نا بە ١٥٥کوژراوی چەکداری سەر بە گرووپی ڕەشەکوژی جەیشولفەتح و گرووپەکانی لایەنگری .

ئەو کوژراوانە جیان لە کوژرانی دەیان تیرۆریستی تورکستانی و چەکدارانێک کە ناسنامەی وڵاتانی دیکەیان هەیە کە ئاماژە بە ناوی ئەوان نەکراوە.

ئەو کوژراوانە، لە کاتی دەس پێ بوونی هێرش بۆسەر ریفی باشووری حەڵەب و میحوەرەکانی ڕۆاژوای ئەو شارە لە٣١ی مانگی ژولایەوە تا ئەمڕۆ کوژراون.

گرووپی هاواهەنگی گرووپە چەکدارەکان هەروەها دانی نا بە کوژرانی٣٥کەسی چەکدار و بریندار بوونی دەیان کەس لەوان لەماوەی٢٤کاژێری ڕابردوودا.

ئەو دەس و پێوەندییە چەکدارانە دوابەدوای شکستی قۆناخی چوارەمی هێرشی سەربازییان لەژێر ناوی"تێکشکاندنی گەمارۆی حەڵەب" کوژراون...

کۆتایی کورتە نامە/310