٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٣٤
پێداگری وەزیری بەرگریی ئێراق لەسەر ئازاد کرانی تێکڕای ئەم وڵاتە لە دەستی داعش

وەزیری بەرگریی ئێراق لەسەر درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی بۆ ئازاد کردنی تێکڕای ئێراق لە دەستی تیرۆریستانی داعش ، پێداگری کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :خالد عوبەیدی وەزیری  بەرگریی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکان بە دژی تیرۆریستانی داعش درێژەی دەبێت و ئێراق ئەمساڵ بە تەواوی لە دەستی  تیرۆریستانی داعش ئازاد دەکرێت .

خالد عوبەیدی  لە بەیاننامەکەی دا وتیشی : ئۆپراسیۆنی  سەربازیی  دژی داعش بە پێی بەرنامەی پێشوو و لە کاتی دیاریکراو بەرەوپێش دەڕوات .

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئێراق دا ڕاگەیەندراوە:  ڕەوشی گشتی  لەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنی دژی داعشیان تیادا بەڕێوە دەچێ متمانەدەرەو سوپای ئێراق  خەریکی ئازاد کرنی خاکی ئێراق لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعشە  .

هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی کۆچبەریی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: تائێستا زۆرتر لە بیست هەزار بنەماڵەی ئاوارەی ئێراقی  گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگەی ئەنبار .

هێزی سوپا و جەماوەری ئێراق ئەم دواییە توانیویانە ناوچەگەلێکی جۆربەجۆری پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست ئازاد بکەن ...
کۆتایی کورتە نامە310