٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٣:٤٩
وڵامی یەمەنییەکان بە تاوانکاری و پەلاماری سەعودییەکان

هێزی سوپا و جەماوەری یەمەن لە وڵامی تاوانکارییەکان و پەلامارەکانی ڕژێمی ئالی سەعود بە دژی خەڵکی یەمەن، بنکەی هێزی ئەم ڕژێمەیان لەباشووری ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حسێن  حوسی  فەرماندەی سەربازیی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێری هەواڵدەریی فارس  لەسەنعا وتی : خەباتکارانی یەمەنی لە وڵامی پەلاماری ئاسمانیی ئالی سعود  بۆسەر ناوچەکانی سەرسنووریی یەمەن، بنکەی سەربازیی عەرەبستان لە ناوچەی سنووریی مەعزابی جیزانیان مووشەکباران کرد.

دوابەدوای پێشکەوتنی بەربڵاوی لیژنەکانی شۆڕشگێڕی و سوپای یەمەن  فڕۆکە جەنگییەکانی  سەعودی   دوازدە جار ناوچەکانی سنووریی یەمەن لەگەڵ عەرەبستانیان  داوەتە بەر پەلامار .

لەلایەکی دیکەوە هێزی ئاسمانیی عەرەبستان هێڵی تەلەفۆنی نێو شار لە شاری کەتافی سەعدەی یەمەنیان سێ جار داوەتە بەر بوردومان و بەتەواوی  ڕووخاندیان .

هەرلەم حاڵە ڕاگەیەندرا  فەرماندەی سعودی لە پارێزگەی" شبوه "ی یەمەن لەلایەن  خەباتکارانی یەمەنییەوە کوژرا.

یەکەی مووشەکی سەربە هێزی هاوبەشی یەمەنیش  ناوەندی کۆبوونەوەی هێزی بەکرێگیراویان لە ڕۆژهەڵاتی کەهبوب لە تەعز لەباشووری یەمەن داوەتە بەر پەلامار...

کۆتایی کورتە نامە310