٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:٥٤
پاک کردنەوەی چەند گوند و تەپک لە بوونی تیرۆریستان لە دەوروبەری حەڵەب

هێزەکانی سوپای سوریا لە هەڵمەتێک دا لە دژی گروپە تیرۆریستیەکانی پاڵپشتی کراوی دەرەوە لە دەوروبەری حەڵەب چەندین گوند و تەپکیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.

تیرۆریستان لە رۆژی یەکشەممە ڕا هێرشێکی بەربڵاویان بۆ شکاندنی گەمارۆی هێزە حکومییەکان لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەست پێ کردوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایاگەیاند هێزەکانی سوری ئێواری سێ شەممە دوو تەپک و دوو گوندیان لە دەوروبەری باشوری رۆژئاوای حەڵەب گرتەوە.ڕامی عەبدولرەحمان سەرۆکی ئەو رێکخراوە لە لەندەن وتی هێزە حکومییەکانی سوریا بۆ بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریستان، خەریکی داڕشتنی پەلامارن بۆ سەریان.

بە قسەی عەبدولڕەحمان لەو تێکهەڵچوونانەدا 50 کەس لە تەکفیرییەکان و دەیان کەس لە هێزەکانی سوپای سوریاش کوژران.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریاش ڕایگەیاند هێزە حکومییەکان دوابەدوای شکستە لە دوای یەکەکانی تیرۆریستانی پاڵپشتی کراوی دەرەوە دیسان لە باشوری ڕۆژئاوا و باشوری حەڵەب لە پێشڕەوی دان.

سوپای سوریا لە ماوەی حەوتوەکانی دیکە چەندین ناوچەی گرنگیان لەوان بەنی زەید  ئازاد کردوە.

ئەوان لەو هەڵمەتە دا هەروەها چەند وەجبەی چەکەمەنی و تەقەمەنی دەسکردی ئەمریکا و تورکیایان لەو گەڕەکە دا دۆزیەوە و دەستیان بەسەر داگرت.

ئەو چەکانە بریتین لە موشەکی دژە تانکی جۆری تاو و موشەک هاوێژی هاوپەیوەند.

تیرۆریستان لە پەلامارەکانی خۆیاندا بە گەشتی لەو چەکانە کەڵک وەردەگرن.

هێزەکانی سوپا  بە پشتیوانی هێزە جەماوەرییەکان چەندین حەشارگەی تیرۆریستانیان  لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی شاری سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژئاوای سوریا تێکشکاند.

لە هەڵمەتەکە دا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون.

لە هەڵمەتی پاک کردنەوەی شاری درعاش دەیان تیرۆریست لە نێوچوون و ژمارێک تڕۆمبێل بە تەقەمەنیەوە تێکشکێندران...

کۆتایی کورتە نامە310