به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە زمان محەممەد حزوری سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی حەڵەب ڕایگەیاند لەو پەلامارە بە هاوەنە دا بۆ سەر شاری مێژوویی حەڵەب، پێنج کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش تووشی گرفتی هەناسەکێشان بوون.
تیرۆریستانی تەکفیری لە شاری سەراقیبی پارێزگای ئێدلێبیش لە دژی خەڵکی سڤیل چەکی کیمیاییان دەکار هێنا بەڵام بەرهەڵستکارانی دیمەشق، دەوڵەتی سوریا بە جێبەجێ کردنی ئەو پەلامارە تۆمەتبار دەکەن.
ئەو پەلامارە کیمیاییە لە حاڵێک دا ڕووی داوە کە سوپای سوریا لە هەڵمەتی خۆی دا بۆ گرتنەوەی حەڵەب لە بەرهەڵستکاران دەسکەوتی باشی هەبووە.
حەڵەب لە ساڵی 2012 و ساڵێک پاش شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هێزە حکومییەکانی سوریا و بەرهەڵستکاران دابەش کرا.
هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستان لە حەڵەب خەریکی ئەنجام دانی هەڵمەتێکی بەرفراوانە.
سوپای سوریا لە رێکەوتی 27ی پوشپەڕەوە بە پێشڕەوی بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی بەرهەڵستکاران لە حەڵەب، تیرۆریستانی گەمارۆ داوە.
حەوتوی ڕابردوو سوپای سوریا تەواوی ڕێگاکانی لۆجستیکیی تیرۆریستانی لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بەست...
کۆتایی کورتە نامە310