به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە ئێراق ڕایگەیاند: ژومارێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لەسەر پێشنیاری ئەمریکا و هاوکاری بەرپرسانی عەرەبستانی لە ئێراق هەڵاتن .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە لیستی کەسانێک کە بەشێوەی قاچاخ لە ئێراق چوونەتە دەر کەسانێک دەبیندرێن کە ناویان لە لیستی ڕەشی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینترپۆل دایە . ئەم کەسانە بە ویزەی ساختە توانیویانە لە ئێراق هەڵێن.
ئەم دواییە زەهرا ئەخیانی و حەسەن نیزامی کە دوو کەس لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی مونافقین دێنە ئەژمار کە بەشێوەی قاچاخ لە ئێراق چوونەتە دەر.
لە لیستی نوێ کە لە ئێراق چوونەتە دەرێ کەسانێک هەن کە لەئەشکەنجەی خەڵکی ئێراق لە ناوخۆی بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە دەستیان هەبووە .
تاقمی مونافقین هۆکاری تیرۆری زۆرتر لە دوازدە هەزار کەس لەئێرانن.
ئەم تاقمۆکەیە لە شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە دژی ئێران بە سەقامگیر بوون لە بنکەی ئەشرەف لە پارێزگەی دیالەی ئێراق ، لە تەنیشت بەعسییەکان تاوانکارییەکی زۆریان بە دژی خەڵکی ئێران وئێراق ئەنجام داوە.
تاقمی تیرۆریستیی مونافقین ماوەیەکی زۆر لە لایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا وەک تاقمی تیرۆریستیی لە لیستی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی دا بوو و دوای دەستێوەردانی ئەمریکا لە لیستە دەرچوو.
مونافقین لە سەرکوت کردنی کوردەکانی باکووری ئێراق لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە ئەنفال دەورێکی بنەڕەتییان هەبوو.
ئەم تاقمە لە کارنامەی خۆی دا هەوڵگەلێکی وەک تیرؤر، مرۆڤ رفێنی ، قاچاخی مرۆڤ، فڕۆکە ڕفێنی ، سپی کردنەوەی پارە، دزینی چەکدارانە، قاچاخی ماددەی هۆشبەر ، ڕەگەز کوژی و چەشنی جۆربەجۆری چالاکی خرابکارانەی هەیە کە خۆشی دانی بەوە داناوە...
کۆتایی کورتە نامە310