به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو یت(ع) ، ابنا :بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی سەرلەبەیانی سێشەمە ماڵی شاروومەندێکی یەمەنیان لە گوندی ئال شەمیل لە شاری ئەلوەزیع لە پارێزگای ئەبین بوردمان کرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە کاناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە ڕاپۆڕتی دا کە بە دوای ئەو پەلامارە سێ منداڵی ئەو بنەماڵەیە کوژران و دایک و باوکی بنەماڵەکەش گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە .
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕاپۆڕتی دا کە هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن بە هەوڵی میلیشیاکانی سەربە هاوپەیمانی عەرەبی سەعوودی بۆ پێشڕەوی لە پارێزگای مەئریب شەڕیان کرد و لەو ئوپراسیونەدا دەیان میلیشیای سەربە عەرەبستان کوژران .
لەشکەریەکی باڵای سەعوودی ش ئەمڕو کەوتە بەر تەقەی دوورە ئەنگێوەکانی ئەرتەشی یەمەن لە ناوچەی ئەلخوبە لە جیزان و کوژرا . ئەرتەشی یەمەن هەروەها کوبوونەوەی سەربازانی سەعوودی لە ناوچەی ئەلشەبکە لە خووبەیان دایە بەر پەلاماری مووشەکیی خۆیان کە بووە هۆی کوژرانی چەند سەربازی سەعوودیایی ...
کۆتایی کورتە نامە310ەیت(ع) ، ابنا :