عەلائەدین بروجردی سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە دوای دیدار لە گەڵ شاندێک لە ئەندامانی فراکسیونی حێزبوڵڵا "وەفادار بە خۆڕاگری " لە پەرلەمانی لوبنان لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا وتی خوڕاگری پێنج ساڵەی گەل و دەوڵەتی سووریا و هەروەها ڕاوەستاوی خەڵکی ئێراق سەرەڕای هەموو کارشکێنیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەیی و ئورپاییەکانی بە ئاکام گەیشتووە و ڕەوتی لەناو چوونی تاقمە تێرۆریستی و تەکفیریەکان درێژەی هەیە .
بروجردی و شاندی هاوڕێ دوای ڕێز گرتن لە شەهیدانی خۆڕاگری لە ڕۆزەی ئەلشەهیدین جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا ئامادەیە تا بە ئەرتەشی قارەمانی لوبنان بۆ خەبات لە گەڵ دوژمنی زایونی و تێرریزمی تەکفیری یارمەتی بدات .
سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی هەموو لە لوبنان و ناوچە دەزانن کە نیەت و هۆگری ئێران بۆ دانی یارمەتی چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی پێویست ڕاستبێژانەیە و ئەو نیازپاکیە هەروها بە هێزمەندیەوە ماوەتەوە .
سەرۆکی کۆمیسونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە و دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی لوبنانی ڕۆژی دووشەمە لە سەرووی شاندێکدا گەیشتە بیروت ...
کۆتایی کورتە نامە310