٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:٣٠
ڕاپرسی: پێشکەوتنی سەتی حەوتی کلینتۆن بەسەر ترامپ

ڕاپرسیەکی نوێ باسی پێشکەوتنی هیلاری کلینتۆن بەسەر دونالد ترامپ دەکات لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا .

بەپێی ئەم ڕاپرسییە، دوابەدوای کۆبوونەوەی سەرانسەری پارتی دیمۆکرات لەشاری فیلادلفیا ، بەربژاری دیمۆکراتەکان بە وەرگرتنی سەتی چواری ئیمتیاز زۆرتر  سەرجەم  بە سەتی حەوت زۆرتر بوونی دەنگەکان  کەوتە پێشەوەی بەربژاری پارتی کۆماری خواز لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەروک کۆماری داهاتووی ئەمریکا .

بە پێی ئاماری ڕاپرسیی سی بێ ئێس نیوز کە دووشەممە بڵاو کرایەوە دەنگەکانی کلینتۆن بەرامبەر بە ترامپ سەتی 46 لەبەرامبەر سەتی 39یە .

سی بی ئێس وتیشی:  دوای کۆبوونەوەی کۆماریخوازەکان کە بەرلە دیمۆکراتەکان بەڕێوە چوو ترامپ سەتی دوو سەرکەوتووە و هێشتاش ڕکابەرییەکە قووڵە.

ئەنجامی ئەم ڕاپرسیە نیشاندەری ئەمەیە  ڕوانگەی نەرێنی گشتیی بەرامبەر بە کلینۆن دوابەدوای کوبوونەوەی  حەوتەی ڕابردوو هەتا ئاستێک کەمتر بوەتەوە  .

بەپێی ئەم ڕاپرسییە سەتی پەنجای دەنگدەران سەبارەت بە کلینتۆن ڕوانگەیان نەرێنییە و سەتی 36ی ڕوانگەیان بەرامبەر بەو ئەرێنییە  .

ئاماری ئەرێنی ئەو سەتی پێنج زۆرتر بووە و ئاماری نەرێنیشی سەتی شەش دابەزیوە ...
کۆتایی کورتە نامە310