١ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٣٠
رێبەری مەزنی شۆڕش: بەرجام ، ئەزمونی بێ ئاکام بووونی دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە دیداری هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران لە بەرجام وەک ئەزمونی بێ ئاکام بوونی دانوستان و وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ناوی برد کە پێویستی متمانە نەکردن بە بەڵێنییەکانی ئەمریکای جارێکی دیکە سەلماند.

بەڕێزیان فەرمویان: بەرجام پێشانی دا ڕێگای پێشکەوتن و باشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک، گرنگی دانە بە ناوخۆ نەک ئەو دوژمنانەی لە ناوچەکە و جیهان  خەریکی تەگەرە نانەوە لە بەردەم ئێرانن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پێداگری لەسەر ئەزمونیی گەلی ئێران لە هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان لە پرسی بەرجام دا فەرمویان: ئەوان دەڵێن وەرن سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکانیش دانیشین و وتووێژ بکەین لە حاڵێک دا ئەزمونی بەرجام بە ئێمە دەڵێ ئەو کارە ژارێکی کوشندەیە و لە هیچ بارێک دا نابێ متمانە بە ئەمریکییەکان بکەین.

بێ متمانەیی ئێران بە ئەمریکا، دروشمێک نییە بەڵکو ڕاستییەکە بە گوێرەی ئەزمونی ڕابردوو، هەڵسوکەوتی ئێستا و ڕاڤەیەکی ڕاست بینانە لە ئامانجە زێدەخوازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دا.

 ئەو سێ خاڵە، لە شرۆڤە کردنی ئەو ڕووداوانەی کە ئەمریکا ڕۆڵی هەبووە تیاندا، پشت بەستوو بە بەڵگەی باوەڕ پێکراوەیە.

دوایین نمونەی ئەو ڕووداوانە کودەتا بێ ئاکامەکەی تورکیایە لە وتەکانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دا ئاماژەیان پێ کراوە.

بەڕێزیان فەرمویان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ی تورکیا تۆمەتێکی بە هێز لە ئارا دایە کە کودەتا بە تەگبیر و بەرنامەی ئەمریکاوە بەڕێوەچووە و ئەگەر ئەو پرسە بسەلمێ ڕسواییەکی گەورە دەبێ بۆ ئەمریکییەکان.

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە بارودۆخی ناوچە و دەرکەوتنی پەیوەندی دۆستانەی عەڕەبستان و ئیسرائیل کە خەنجەرێک لە پشتەوە ڕایە لە دژی ئومەتی ئیسلامی و خیانەتێکی گەورەیە فەرمویان: لەو پیلانەش دا شوێن پێی ئەمریکا دیارە چونکە دەوڵەتی سەعودی گوێ لە مستی ئەمریکایە.

ڕۆڵی ئەمریکییەکان لە دانان و پتەوکردنی گروپە تەکفیرییەکان بە ئامانجی ئاژاوە نانەوە و دوبەرەکی سازکردن لە نێو ئومەتی ئیسلامی دا ڕاستیەکی دیکەیە کە پێشان دەدا متمانە نەکردن بە ئەمریکا تەنیا لە بەرجام دا کورت نابێتەوە.

ئەگەر ئەمڕۆ دەوترێ ئێران متمانەی بە ئەمریکا نییە قسەیەکە لەسەر بنەمای ڕاستییەکانی ئێستا و ڕابردوو.

ساڵێک پاش واژۆ کرانی بەرجام جموجۆڵەکانی ئەمریکا پێشان دەدا پیلان داڕشتن، بیانو گرتن،بێ بەڵێنی، ڕۆژێک لە کۆنگرە ، رۆژێکی دیکەش لە لۆبی زایۆنیستەکان دا پێ و شوێن دەگیردرێ.

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشوتریش چەندین جار جەختی کردبوو کە بەرجام هەڵگری خاڵێ لێڵ و لاوازی داڕشتە کە لە ئەگەر ی وریا نەبوونی ورد و سات بەسات، لەوانەیە زیانێکی گەورەی بۆ ئێستا و داهاتوی ئێرانی لێبکەوێتەوە.ساڵێک پێش کە رێککەوتنی ناڤۆکی لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا واژۆ کرا رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وڵام بە نامەی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەت بەرجام، بە ئاماژە بە جێگای متمانە نەبوونی هەندێک لەو شەش وڵاتەی لایەنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، جەختی کرد پێویستە ئەو دەقەی ئامادە کراوە بە وردبینەوە وەرد بدرێتەوە وبخرێتە سەر رێگای یاسایی پێشبینی کراوی خۆی.

ئەمڕۆ شەش مانگ پاش جێبەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و کارەکانی کۆنگرە پێشانیان دا ئەوان لە دوای هەلن تا گەمارۆکان بپارێزن و سیاسەتی گوشار هێنان بۆ ئێران بە گوێرەی بانگەشەی وەک پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران یان نیگەرانی لە توانستی موشەکیی ئێران یان پشتیوانی کردنی ئێران لە تیرۆریزم درێژە پێ بدەن.

بە گوێرەی وتەکانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ تەنانەت دیپڵۆماتەکان و ئەوانەی لە دانوستانەکان دا ئامادە بوون دان بەو ڕاستییە دادەنێن کە ئەمریکا بەڵێنییەکانی بە جێ ناهێنێ و بەردەوامە لەسەر تەگە رە نانەوە و تێکدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان....
کۆتایی کورتە نامە310