به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ژمارەیەک چەکداری داعش لە بیابانێک مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدەن و تێیدا دەنگێک داوا لە توندڕەوانی جیهان دەکات، ”پەیوەندیی بە جیهاد بکەن “.
ئەو چەکدارەی داعش هەڕەشە لە ڤلادیمێر پوتین، حکوومەت و خەڵکی رووسیا دەکات و دەڵێت، ”گوێ بگرە ئەی پوتین، دێینە رووسیا و لە ماڵی خۆتان دەتانکوژین“.پێشتر و لە مانگی ئەیلولی 2015، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، کە هێزێکی زەمینی و فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی بەشداریی لە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لە سووریا دەکەن...
کۆتایی کورتە نامە310