به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" عەلی ئەکبەری ویلایەتی " سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ئیستراتژیکەکانی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دیداری ڕەزا هاکان تەکین " باڵوێزی تورکیا لە تاران وتیشی ئێران و تورکیا لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی جێگایەک پێگەیەکی زۆر گرینگیان هەیە .
ویلایەتی هەروەها وێڕای ئاماژە بە خوڕاگری خەڵکی تورکیا لە بەرانبەر کودەتای ئەم دواییەی وڵات وتیشی هەموو کاربەدەستانی ئێرانی لە دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا لە بەرانبەر کودتاچیان لایەنگریان کرد چونکوو ئەو دو وڵاتە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و دەبێ بۆ پەرەی ەاوکاریەکانی دو لایەنە بەشداری بکەن .
سەرۆکی ناوەندی لێکولینەوە ئیستراتژیکیەکانی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران وتیشی سەرەڕای بڕێک ناکۆکی بیروڕا و ڕوانگە لە نێوان کاربەدەستانی ئێرانی و تورکیا نابێ لە هەمبەر هاوبەشیەکان لە پەیوەندیە دو لایەنەکاندا کەمتەرخەم بن چونکوو ئەو پرسە بۆ پەرەی هاوکاری نێوان ئێران و تورکیا زۆر گرینگە باڵوێزی تورکیا لە تاران یش بە ڕێزگرتن لە هەڵوێستەکانی ئێران لە هەمبەر کودەتای توریکا وتی پەیوەندی دوو وڵات لە دە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە ...
کۆتایی کورتە نامە/310