به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گیڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ، شاندی ڕیاز " شاندی عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەیبه پێی یەمەن ، لەگەڵ درێژ کرانەوەی یەک حەوتەیی وتووێژەکانی کوەیت ڕەزامەندی دەربڕیی.
" ئیسماعیل وەلەد سێخ ئەحمەد " نێردراوی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن لەگەڵ سەرۆکانی ئەم شاندە لەبارەی پێش نووسی ڕێککەوتنی سەرەکی کە هێشتا لەقاو نەدراوە وتووێژی کرد. شاندی ڕیاز بە پێی هەموو کارشکینیەکانی خۆی لە درێژایی وتووێژەکانی کوەیت، لەگەڵ درێژ کرانەوەی ئەم وتووێژانە رەزامەندیی دەربرێوە.
هەواڵێکی تر لە یەمەنەوە ئەمەکە ، لانی کەم حەوت کەس بەهۆی پەلاماری تەقێنەوەیی لە بازاڕی ناوچەی " سەبان" لە پارێزگەی " ئاب" یەمەن بریندار بوون. لەلایەکی ترەوە " عەبدولمەلیک حوسی" رێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، ئەمریکاو پشتیوانەکانی ناوچەیی ئەویان بە بەرپرسیی پەرەی تاقمی ترۆریستی ئەلقاعیدە لە ناوچە زانی ووتی: کاتێک کە لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەلقاعیدە یان لە چەند پارێزگەی ئەم وڵاتەوە دەر کرد ، واشنتۆن تووڕە بوو. " محەممەد عەبدوڵسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ی یەمەن یش لە پەێوەست بوونی هەر تاقمێکی سیاسی بە ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە یەمەن پێشوازی کرد ووتی: دامەزرانی ئەم ئەنجومەن بەرایی پارچە پارچەکرانی یەمەن نییە و بە م زووانە تاقم گەلێک لە باشووری یەمەن یش دەچنە ڕێزیەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310