٣٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٨:٥٠
ئامادەیی حەشدی شەعبی بۆ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ

هاوکات لەگەڵ فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، هەزاران ئەندامی حەشدی شەعبی خۆیان گەیاندووەتە شاری ڕومادی لە ڕۆژاوای ئێراق هەتا لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لەباکووری ئەم وڵاتە بەشداری بکەن.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێرەم نیووز،  سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق  باسی گەیشتنی پێنج هەزار هێزی حەشدی شەعبی تەیار بە چەکی قورسی کرد بۆ نێو شاری ڕومادی و سەقامگیربوونیان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی  هێزی ئێراقی لەوان بوزیاب و حامزیە و بوعەیسە .

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ڕەسمیی وەزارەتی بەرگریی ئێراق باسی دیداری خالد عوبەیدی  وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە لەگەڵ هادی عامری  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری  کرد و ڕایگەیاند  لەم دیدارەدا ڕەوشی ئاسایشیی شاری مووسڵ و خشتەکانی سەربازی جۆربەجۆر بۆ ئازاد کرانی ئەم شارە باسی لەسەر کراوە.

عوبەیدی لەم دیدارەدا سەرباری هەبوونی ناکۆکییەکانی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها تۆمەتەکان بە دژی خەڵکی خۆبەخش واتە بنپێکردنی مافی کەسانی سیڤیل لەشارە ئازاد کراوەکان  لەوان بۆ یارمەتیدان بە سوپای ئێراق لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم، ڕێزی گرت .

ئەم دیدارە  لە حاڵێکدایە  کە دەوڵەتی ئێراق ئەم بەینە  لە حوکمێک دا کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەرکرا، حەشدی شەعبی وەک پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆ و بەشێک لە هێزە چەکدارەکان ناساند بوو...
کۆتایی کورتە نامە/310