٣٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٣٢
شاندی ڕیاز و جێهێشتنی دانوستانەکانی ئاشتیی کوەیت

شاندی نێردراوی مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، لە کاردانەوە بە پێکهاتنی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی لەنێوان ئەنساروڵاو پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی، دانوستانەکانی ئاشتیی کوەیتی جێهێشت.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی"الرای" کوەیت؛ عەبدولعەزیز جەباری، جێگری سەرۆکی شاندی ڕیاز لە دانوستانەکانی کوەیت دوێنێ هەینی رایگەیاند کە ئەو شاندە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کوەیت  جێ دێڵێ وماوەی دانیشتنە ڕاوێژکارییەکان نوێ ناکرێتەوە.

جەباری لە دیدار لەگەڵ وەلەد شێخ نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دانوستانەکانی یەمەن، ئیدیعای کرد کە کردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵا، پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی و هاوپەیمانانی ئەوان لە دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، کودەتایەک لەدژ شەرعییەتی نێودەوڵەتییە.

شیاوی ئاماژەیە، عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەنیش بەشداری ڕێوڕەسمی ئیمزاکرانی ڕێککەوتننامە لەنێوان ئەنساروڵاو پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی بوو ، کەبڕیارە ئەنجومەنی باڵای سیاسیی بەگوێرەیەوە، پێک بێت.

ئەو ئەنجومەنە داگری دە ئەندامە کە بەشێوەی یەکسان لەنێوان دوو لایەنداو هاوپەیمانەکانیان دابەش کراوە.

ئامانج لە پێکهاتنی ئەو ئەنجومەنە، هاوکاری لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئیئتلافی سەعوودی دەسدرێژکار بۆسەر یەمەن و ئیدارەی کاروباری سیاسی، سەربازی، ئاسایشی، ئابووری، ئیداری وکۆمەڵایەتی وڵات بەپێی دەستوور و یاسای بنەڕەتییە.....

کۆتایی کورتە نامە/310