٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٨:٥٢
کاردانەوەی ئەمریکا بە گۆڕانی ناوی گروپی بەرەی نوسرە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرەی نوسرەی بە ناوە تازەکەشیەوە بە گروپێکی تیرۆریست زانی و وتی ئەمریکا دیسانیش دەیکاتە ئامانج.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جان کربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند بەرەی نوسرە سەرباری بڕیارەکەی بۆپچڕانی پەیوەندییەکاین لەگەڵ ئەلقاعیدە و گۆڕینی ناوی خۆی بۆ بەرەی فەتحی شام دیسانیش لە لایەن فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکا و روسیا دەکرێتە ئامانج.

جان کربی ڕایگەیاند گۆڕانی ناوی بەرەی نوسرە تەنیا دەتوانێ گۆڕانی ناوێک بێ و ئەمریکا بە ئاکار و ئامانج و بیروباوەڕەکانی ئەو گروپە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتیشی هەڵمەتە مرۆڤ دۆستانەکەی ئەمریکا و ڕوسیا رۆژی پێنج شەممە لە حەڵەب ئەنجامیان دا وادیارە دەیانهەوێ بە زۆری خەڵکی مەدنی لە نێو شارەکە بەرنە دەر و گروپە چەکدارەکان ناچار بە تەسلیم بوون بکەن.

سوپای سوریا شاری ستراتژیکی حەڵەب کە نیوەی لە ژێر چەنگی چەکدارەکان دایە بە تەواوی گەمارۆ داوە و کۆنتڕۆڵی تەواوی هەیە بەسەر رێگاکانی چوونە ژوو و دەرەوەی ئەو شارە بە تایبەتی  بەرەی رۆژهەڵاتی ئەو شارە....

کۆتایی کورتە نامە/310310