٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٥٦
5581 فەرمانبەر و پزیشکی تورکیا لە کار دەرکراون

" ڕەجەب ئاکداغ " وەزیری تەندروستی تورکیا هەواڵی دەرکرانی 5581کەس لە فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتخانەیە دوابەدوای کودەتا سەرنەکەوتوەکەی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە " ئەلنەشرە "، " ڕەجەب ئاکداغ " وەزیری تەندروستی تورکیا وتی: وەزارەتی تەندروستی ۵۵٨۱ فەرمانبەری بۆ ماوەیەکی کاتی دەرکردووە کە لە نێوانیاندا ۱۱۵ بەرپرس و ۱۵۰۴ پزیشک هەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمە بەدوای لێکۆڵینەوەکانی پێوەندیدار بە " فەتحوڵڵا گولەن " و دەستێوەردانی لە کودەتاکەی ئەم دواییەی تورکیایە.

ئاکداغ ڕایگەیاند: دەرکردنی ئەم کەسانە لە درێژەی بڕیاری گشتیی ئاسایش و لە درێژەی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم و خەیانەتە.

وەزارەتخانەکە بە شێوەی جیدی هەنگاوی بۆ ناسینی فەرمانبەرە پێوەندیدارەکان بە ڕێکخراوی " فەتحوڵڵا گولەن " ەوە هەڵێناوە.

ناوبراو لە تەوای ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی تەندروستی کە لە یەکەم چرکەکانی کودەتاکە بۆ شکست پێهێنانی وەخۆ کەوتن دەسخۆشی کرد....

کۆتایی کورتە نامە/310