به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەرتەشبود سێرگێیی شویگو " ئەمڕۆ پێنجشەمە وتیشی فەرمانی ناردنی شاندی سیاسی سەربازی ڕووسیا بە پێی داخوازی جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕەزامەندی ولادیمیر پوتین سەروک کۆماری ڕووسیا ئەنجام دەگرێت .
هەواڵدەریی ئیتارتاس لەو بارەوە ڕایگەیاندووە ژنڕاڵ ئیستانیسلاو حاجی محەمەد ئوف جێگری دایرەی ئوپراسیونی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکایەتی کارناسانی سەربازی ئەو وڵاتە لە دانیشتنی ژێنێڤی بە ئەستۆ دەبێت . وەزیری بەرگری ڕووسیا لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە ڕووسیا بە شەریکەکانی خۆی پێشنیار دەدات لە باتی تاوانبار کردن و داڕشتنی گەڵاڵەگەلی هەڵە ، جێ بە جێ کردنی ڕێککەوتنەکانی وەدەس هاتوو لە مسکۆ و ژێنێڤ لە ماوەی هەفتەی ڕابردوود ا لە ئەولەویەت دابنێت .
ولادیمیر پوتین سەرۆک کوماری ڕوسیا ئەمڕۆ فەرمانی بە هێزەکانی ئەو وڵاتە دا دانیشتوانی ناوچە تێکهەڵچووەکان و نزیک لەو لە پارێزگای حەڵەب چۆڵ بکەن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنە ئەمنەکان وکە پێشبینی ئەگەری ئوپراسیونی ڕزگاریکردنی ئەو شارەی بەهێز کردووە . ....
کۆتایی کورتە نامە/310