به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی " سپۆتینگ "، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی راگهیێندراوێک؛ هۆشداریی دا کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرشە تێرۆریستیەکان دژی باڵوێزخانەی وڵاتە ڕۆژاواییەکان لە عەرەبستانی سەعوودی لە لایەن داعشەوە نیگهرانه.
لەو هۆشداریە دا هاتووە: " ئامانجی شیمانەکراوی [ ئەم هێرشە تێرۆریستیانە ] بریتین لە : مزگەوتەکان، شوێنە پیرۆزەکان، بنکە دەوڵەتیەکانی عەرەبستان و هەروەها شوێنەکانی نیشتەجێبوون، هۆتێلەکان، ڕێستورانتەکان، ناوەندەکانی کڕین، قوتابخانە و زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، باڵوێزخانەکان و کونسولخانەکانی وڵاتە ڕۆژاواییەکان و شوێنی گردبوونەوەی گەشتیارەکان و هاووڵاتیە ڕۆژاواییەکان....
کۆتایی کورتە نامە/310