به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :خاڵۆ حسێن کۆکه‌ن ناسراو به "فه‌رهادی دووهه‌م" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌ساڵاچوویی و ململانێ کردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.حسێن عوسمانی له 6ی مانگی 1309 هه تاویی له گوندی دروڵهی خواروو له ناوچه‌ی بایه‌نگان سه‌ر به شاری پاوه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له‌دایکبووه. سه‌رده‌می منداڵی به شووانی، هه‌ژاری تێپه‌ڕاندووه و به‌هۆی حه‌زی زۆری به مۆسیقای کوردی شێوه‌ی لێدانی شمشاڵ فێر بووه. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی کوێستانی و مهیگووره سه‌ر به ناوچه‌ی بانه‌وه‌ره ده‌چێت و له ساڵی 57 و بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ وێڕای که‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی ده‌ست ده‌کات به هه‌ڵکه‌ندنی کێو و تاشه‌به‌رده‌کان و ئه‌شکه‌وتێک به شێوه‌ی ماڵ دروست ده‌کات و مه‌زارگه‌ی خۆی له یه‌کێک له ژووره‌کانی ئه‌م ئه‌شکه‌وته داده‌نێت که پاش مه‌رگی له‌وێ بینێژن.کاک حسێن کۆکه‌ن به هۆی به‌ساڵاچووییه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی گه‌ڵاوێژی 1395 هه تاویی ماڵاوایی له ژیان کرد و کوردستانیش یه‌کێکی دیکه له که‌سایه‌تییه ورهبهرزهکانی خۆی له‌ده‌ست دا و ئه‌مڕۆ شینی ئه‌و مهزنهپیاوه ده‌گێڕێت....
کۆتایی کورتە نامە/310