٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:١٢
هەڵکشانی ڕادەی ئێعدام لە عەڕەبستان

رێکخراویی ئەوروپی بەرگری مافی مرۆڤ لە عەرەبستان باسی لە هەڵکشانی ڕادەی ئێعدام کرد لەو وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا رێکخراویی ئەوروپی بەرگریی مافی مرۆڤ لە عەڕەبستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند 9 تازەلاوی عەڕەبستانی مەترسی ئێعدامیان لەسەرە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە عەڕەبستان لە ئێعدامە بە کۆمەڵەکانی خۆی دا لە ژانویەی 2016 چوار تازەلاوی بە ناوەکانی عەلی ئەلربح، مەشعەل فەراج، ئەمین غامدی و تازەلاوێکی هاوڵاتی چاد بە ناوی موستەفا ئەبکەر ئێعدام کردوە.

ئەو رێکخراوەی چالاکی بواری مافی مرۆڤ داوای لە دەوڵەتی سەعودی کرد بە بەشداری مافناس و رێکخراوە بێ لایەنەکانی بواری مافی مرۆڤ بە ڕاشکاوی و بە ڕوونی پێداچوونەوە بەو حوکمانە دا بکرێ.

رێکخراوی ئەوروپی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە عەڕەبستان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد پێش بە جێبەجێ کردنی ئەو ئێعدامانە بگرن.

 هەر ئێستا زیاتر لە 50 کەس بە هۆی ڕەخنە و ناڕەزایەتی  لە ڕژێمی ئالی سەعود مەترسی مەرگ و ئێعدامیان لە سەرە.

ڕژێمی ئالی سەعود لە عەڕەبستان لە سەرەتای ساڵی 2016ە تا ئێستا 106 کەسی ئێعدام کردوە.....

کۆتایی کورتە نامە/310