به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :تاقمی ترۆریستی نوسرە کە لە جەریانی قەیرانی سووریا سەرە ڕای قەڵاچووی خەڵکو هێزە دەوڵەتیەکانی ئەم وڵاتە ژێر خانەکانی ئەم وڵاتەیشی رۆخاندو لەناوبردووە ودەێهەوێ لە تاقمی ئەلقاعیدە جیا بێتەوە.
تاقمی نوسرە لە حاڵێکدا دەێهەوێ لە ئەلقاعیدە جیا بێتەوە کە شایەتحاڵان وتوویانە لە ڕۆژەکانی ئەم دوائیە هێزەکانی ئەم تاقمە ناوەندی کارەبای زیزون یان لەنزیک دەمیشق تەقاندەوە شایەتان ڕایانگەیاندووە کە دێتویانە ئەو تاقمە بە لوری گەورە کەرەسەو ئامێری ئەم تاقمە یان بەرە وتورکیا گواستووەتەوە.بەرەی نوسرە کە وەکوو داعش لە ناولیستی تاقمە ترۆریستەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان دایە و لەدەرەوەی چوارچێوەی ریککەوتنی ئاگر بەسی سووریا یە لەپەلامارەکانی سوپای سووریا وڕوسیا دەکەوێتە بەردەسڕێژ بەڵام ئێستاکە بە رێنوێنی لاگرانی ڕۆژئاوایی خویان دەیانهەوێ ناوی خۆیان بۆ فەتح ی شام بگوڕن هەتا بتوانن بە شێوەی فەرمی وئاشکرا پشتیوانیان لیی بکرێت . بە ڵام پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەمەیە کە ئایا گوڕانی ناوی ئەم تاقمە ترۆریستیە گوڕانێک لە شوناس و ئاکارە توندو تێژەکانی بەدیی دێنێت یانا؟...
کۆتایی کورتە نامە/310