٢٥ تەمووز ٢٠١٦ - ١٥:٠٠
کوژرانی سێ ماموری پۆلیسی تورکیا لە تەقینەوەی بۆمبی قەڕاخ جادەیی

سێ مامووری پۆلیسی تورکیا ، لەتەقێنەوەی چەند بۆمب لە پارێزگەی ماردین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژران.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەم ڕوداوە ڕۆژی دوشەممە کاتی تێپەڕێنی ترۆمبێلی پۆلیس لە ناوچەی " قەزڵ تەپە" لە پارێزگەی ماردین ڕووی دا.کاربەدەستانی پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاند ، ئەم بۆمبانە لەلایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.ک.ک لەسەرئەم ڕیگایە دانراون ولە ڕیگەی کۆنترۆڵ لەڕیگەی دوورەوە تەقێندرانەوە. ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو گورەپانی تێکەڵچوونەکانی خوێناوی نێوان سەربازان و ئەندامانی پ.ک.ک بووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310