بەگویرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم "خالێد ئەلتەیبی" بەرپرسی پێوشۆینگرتنی دۆسییەی ئاوەکانی ئالوودەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ،ووتی ، ئالوودە بوونیی ٩٧ لە سەتی ئاوەکانی غەززە وریایی جیددیە لەبارەی ئەگەری ڕوودانی کارەساتی ئینسانی لەم ناوچەیە دا .
ئەلتەیبی ووتیشی ، گەمارۆی غەززە ، داگیر کرانی سەرچاوەکانی ئاوی ئەو ،بەرتەسک بوونی سەرچاوەکانی ئاوی وئالوودە بوونی ئاوی ناوچە باس لە ڕوودانی کارەساتی ژینگەییە و ئینسانی دەکەن .
ڕەبحی ئەلشیخ، سەرۆکی ڕیکخراوی ئاوی غەززەیش ووتی ، غەززە تا ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی و ئینسانی مەودایەکی زۆری نەماوە ، سەرچاوەکانی ئاو لەم ناوچەیە بەرتەسکە و پرۆژەکانی هاوپێوەند بەو بەشە بە هۆی گەمارۆ بە کاو خۆ بەرەو پێشەوە ئەروات .
ئیسرائیل بە تاڵان بردنی ئاوەکانی ژێر زەمینی غەززە وکەڵک وەرگرتن لەوان لە دڕیژەی سنوورەکان وئالوودە کردنی ئاوەکانی ناوچە بەشێوەی ڕاستەو خۆ بە هاویشتنی بۆمبەکانی ژاراوی لە دریژەی شەڕ و بەشێوەی ناڕاستەو خۆ بە پێشگرتن لە بەدی هینانی پالاوتنخانە ، بووتە هۆی ئەوەی کە ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی قەیران بێتەوە . ڕەژیمی زایۆنی لە ساڵی ٢٠٠٧ تا بەئێستا بە گەمارۆی غەززە ئەم بارودۆخیەی سەپاندووە بەسەر فەلەستینیەکان و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە بێ دەنگی خۆی ئەو تەیید دەکاتەوە .