به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : مسته‌فا عه‌لی مه‌نسه‌ر سه‌رۆکی سه‌ندیکای منداڵانی یه‌مه‌نی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی بێ ده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی و هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌تگ به منداڵانی یه‌مه‌ن، وشداریی دا له‌مه‌ڕ ڕوودانی کاره‌ساتێکی مرۆیی به‌م زووانه له‌و وڵاته‌دا.
مه‌نسه‌ر وتی: درێژه‌ی گه‌مارۆدران و په‌لاماردانی ژێرخانه‌کان، خوێندنگه‌و پارکه‌کان و ڕاگرتنی ڕه‌وتی سروشتی وئاسایی ژیان له یه‌مه‌ن، بووه‌ته هۆی بێ به‌ش بوونی خه‌ڵک و منداڵانی یه‌مه‌نی له ژیانێکی ئاسایی.
مه‌نسه‌ر داوای له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد، پێبه‌ند بن به ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیان له‌حاند ڕاگرتنی ده‌سدرێژکاریی و لابردنی گه‌مارۆی زاڵمانی یه‌مه‌ن و منداڵانی یه‌مه‌نی بێ به‌ش نه‌که‌ن له‌و ئاشتییه‌ی که مافی سرووشتی ئه‌وانه.
سه‌رۆکی سه‌ندیکای منداڵانی یه‌مه‌ن خوازیاری سزادرانی ده‌سدرێژکارانی سه‌ر یه‌مه‌ن و دادگه‌ییکرانیان له دادگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بوو.
عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی به پێکهێنانی ئیئتلافێک له هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت ئیمارات و به‌پشتگری حکومه‌تی ئه‌مریکا، هێرشی ئاسمانی و گه‌مارۆ له‌دژ خه‌ڵکی یه‌مه‌نی به‌بیانووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌سنور هادی سه‌رۆک کۆماری له‌کارکشاوه‌و هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات ، ده‌س پێ‌کرد که ته‌نیا شوێنهاته‌که‌ی، ده‌کرێ کوشتاری بێ به‌زه‌ییانه‌ی نزیک به حه‌وت هه‌زار ژن و منداڵ و شارومه‌ندی یه‌مه‌نی و بریندار بوونی ده‌یان هه‌زار که‌س وئاواره بوونی به‌سه‌دان هه‌زار که‌سی دیکه ڕابگه‌یێندرێ.