به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن دانایی فەر ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی سەید عەمار حەکیم ، لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ئەوەی لە تورکیا ڕووی داوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکرانی گرفتەکان لە ڕێگەی وتووێژ و بەپێی دەستوور، پێداگری کرا.
هەروەها دوو لایەن سیاسەتی کودەتا و دەستدرێژی بۆسەر بنەمای دیمۆکراسیان ڕەت کردەوە.
هەروەها وتووێژگەلێک لە نێوان دوولایەن سەبارەت بە ڕەوشی سیاسیی ئێراق و بەرەنگار بوونەوەی دژە داعش لە نێوان دوولا ئەنجام بوو .