١٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:١٢
گوێلەن : کودەتای بیئاکامی تورکیا دەکرێ شانۆگێری دەوڵەت بێت

"فەتحوڵڵا گویلەن " کە " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو وەکوو هۆکاری کودەتای بێئاکامی شەوی هەینی لەو وڵاتە دا زانیوە ووتی ، ڕاپەرینی ئەندامانی سوپای تورکیا دەتوانێ لە لایەن دەوڵەتەوە گەڵآلە ریژی بۆ کرابێت .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : گوێلەن لە وتووێژی بی وێنە وکورت ماوەی لەگەڵ گرووپێکی چووکی هەواڵنێران لە شۆینی مانەوەی لە پێنسیلوانیای ئەمریکا ، هاوکات لەگەڵ رەتکردنەوەی هەموو تاوانەکان هاوپێوەند بە دەستێدابوونی لە کوودەتای بیئاکام ووتی : وا بیرناکەمەمەوە دونیا ئەو تاوانانەی لە لایەن ئەردوغانەوە هاتوونەتە ئاراوە باوەر بکات . ئەو ئیتحمالە لە ئارا دایە کە ئەم کوودەتایە دەتوانێ کوودەتایەکی پلان بۆ داریژراو و بە ئامانجی هێنانە ئارای تاوانپاڵدانی زۆرتر دژی لاگرانی گوێلن واتە "گوێلەنیستەکان" بیت .

ئەو ووتیشی : دوای کوودەتای سەربازیی لە تورکیا (دەیەی ١٩٩٠) من لە ژێر گوشار دابووم و زیندانی و موحاکمە کراوم و لەگەڵ هەرچەشنە ئازار و ئەزیەت بەرەو ڕوو بووم . من خۆم قوربانی ئەم کوودەتا گەلەم . ئێستا کە تورکیا لە ریبازی دیمۆکراسی دایە ، ناتوانین بەرەو دواوە بیبەینەوە . گوێلەن لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا لە کاتی سەرکەوتنی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی ؟ ووتی : بە ڕاستی ، دڵم زۆر تاسە باری وڵاتەکەمە بەڵام ، فەکتەرێکی گرینگتر لە ئارا دایە و ئەویش ئازادییە . من لێرە بە دوور لە گیر وگرفتی سیاسی لە تورکیام و ئازادی خۆم هەیە .

ئەردوغان ، گویلەن بە دەست تێدابوون لە کودەتای بیئاکام لە تورکیا دا تۆمەتبار کردووە و لە ئەمریکا داوای کرد هەرچی خێراتر ئەو بگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا .

گوێلەن واعیز ، نووسەر و مامۆستای زانستەکانی ئەخلاقی خەڵکی تورکیایە کە لە سەر داوای خۆی دوور خراوەتەوە ولە پینسیلوانیای ئەمریکا دا دەژیت .`