به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دەزگا ئەمنییەکانی یەمەن ڕۆژی هەینی لە هەڵمەتێک دا، 32 ئەندامیبەکرێگیراوی ئالی سەعودیان دەسبەسەر کرد کە خەریکی هەڵاتن بوون لە ناوچەی شەڕ تێکەوتوی ماریب لە ناوەڕاستی یەمەن.
هێزە ئەمنییەکانی یەمەن هەروەها ئەمڕۆ پەلامارێکی بەرقراوانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری عەدەن، لە باشوری یەمەن بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە، لە ئاکامی تەقاندنەوەی تڕۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو لە لایەن بەکرێگیراوانی عەڕەبستانی سەر بە عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەست لەکار کێشاوەی یەمەن بە کاروانی تڕۆمبێلەکانی پارێزگار و بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی پارێزگای عەدەن، زیانێکی زۆر بە دی هات.
لەو تەقینەوەیە دا پارێزگار و بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی پارێزگای عەدەن زیانێکیان پێ نەگەیشت بەڵام کەسێکی سەربازیی یەمەن بریندار بوو.