به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هاوکات لەگەڵ رێزنانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێران ، کۆنگرەی ئەمریکا هەندێ مادەی دژە ئێرانیی تازەی پەسەند کرد.
باراک ئۆباما ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رێککەوتنی ناڤۆکیی بە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسیی زانی و جان کێری ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لە پێبەند بوونی واشەنگتۆن بە جێبەجێ کردنی ئەو رێککەوتنە کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا کۆنگرەی ژێر کۆنتڕۆ٠ڵی کۆماریی خوازانی ئەمریکا لە رۆژانی پێش 14 ی ژوئیە ، یەکەم ساڵهاتی بەرنامەی هەنگاوی گشتداگری هاوبەش ، دوو ماددەی دژە ئێرانیی پەسەند کرد. بە پێی یەکێک لەو دوو پەسەندکراوانە ، فرۆشتنی فڕۆکەی موسافریی بوئینگ بە ئێران و بە پێی ئەوی دیکەیان ، فرۆشتنی ئاوی قورسی ئێرا بە ئەمریکا قەدەغە کراوە. ئەو پەیام و هەڵسوکەوتە بە پێچەوانانە لە واشەنگتۆن نیشان دەدا بە تێپەڕینی ساڵێک لە رێککەوتنی ناڤۆکیی ، هێشتا بەرپرسانی دەوڵەتیی ئەمریکا سەبارەت بە شێووازی هەڵسوکەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوو فاقییان تێدایە.
هەڵبەت بەشێک لەو هەڵسوکەوتە بە پێچەوانەیە ، بە هۆی بەرەبەرەکانییە سیاسییەکانی ناوخۆی ئەمرئیکا ، بە تایبەت لە ساڵی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتەیە.
کۆماریی خوازان ، بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی پاش ٨ ساڵ چاوەڕوانیی ، هەر شتێک کە وەک دەسکەوتی دەوڵەتی دیموکراتیکی ئۆباما دێتە ئەژماریان تووشی چەلێنج کردووە.
کۆماریی خوازان لە هیچ هەنگاوێک بۆ لەمپەر نانەوە لەسەر رێگای جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ناڤۆکیی و پاشان ، کاری تێکدەرانە لە جێبەجێ کردنی پەیمانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران درێخیان نەکردووە. هەنێ لەو هەولانە بە رەچاو کردنی هەڵوێستی بەبڕشتانە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە و هەروەها خۆڕاگریی دەوڵەتی ئەمریکا ، بە ئاکام نەگەییشتووە. لە هەندێ جارەکانی دیکە ، بەڵام ، لەوان لەمپەر نانەوە بەسەر رێگای سەردانی هەندێ لە شارومەندانی هەدێ لە وڵاتانی جیهان لە ئێران ، هاوپەیمانیی کۆماریی خواز - ئیسرائیلیی لە کۆنگرەی ئەمریکا توانی سەرکەوێ. زۆر مەسەلە بووە کە نیشان دەدا دەوڵەتی ئەمریکا سەرەضڕای هەندێ رادەربڕینی کەم و زۆر جیاواز لەگەڵ رابردوو ، هەڵسوکەوتێک بە پێچەوانەی ناوەرۆکی بەرنامەی هەنگاوی گشتداگری هاوبەشی ئەنجام داوە. لەوان ئەوەی کە بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەداریی بە جەختی بەردەوام لەسەر بەردەوامیی بایکۆتە سەرەتاییەکانی ئەمریکا بەدژی ئێران ، بووەتە هۆی ترسان و تۆقانی بانکە نێونەتەوەییەکان لە هاوکاریی لەگەڵ ئێران.
یا ئەوەی کە لە پێناو رێزنان لە دەسکەوتەکانی رێککەوتنی ناڤۆکیی ، ئێران بە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی جیان ، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پشتیوانی تیرریزم نیشان دەدەن.
دژکردەوەی کردەوە و هەنگاوە بە پێچیوانەکانی ئەمیکا لە ئێران ، بووەتە هۆی بەرزتر بوونەوەی دیواری بێ متمانەیی لە نێوان دوو وڵات. لە ئێستاوە ، گومانی جدی سەبارەت بە رادەی پێبەند بوونی دوڵەتی داهاتووی ئەمریکا بە ەچاو کردندی پەیمانەکنی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی رێکەکوتنی بەرنامەی هەنگاوی گشتداگری هاوبەش هاتووەتە ئاراوە.
بە هەر حاڵ ، دمەقاڵەکانی بەرپرسانی باڵای ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە ریزنان و ستایشی بەرنامەی هەنگاوی گشتداگری هاوبەش ، بە تەنیایی یارمەتییەک بە جێبەجێ کردنی یەکێک لە گرینگ ترین رێککەوتنە ناڤۆکییەکانی جیهان نادات. بەڵکو بە هاودڵیی بەرپرسانی ئەمریکایی لە لایەن هەر دوو هێزی یاسادان و کارگێڕییەوە ، سەبارەت بە پراستنی رێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێران ، پێیوستە تا رێگایەک کە ساڵی رابردوو کرایەوە ، تا ساڵانی داهاتووش ئاوەڵە بێ.
ئەگەر وا نەبێ ، چاوەڕوانیی پێبەند بوونی ئێران وەک یەکێک ەل لایەنەکنی رێککەوتن ، بە ئەو شتەی ئۆباما بە سەرکەوتنی دیپلۆماسیی زانیوە نالۆژیکانە دەبێ.