١٣ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٤٥
سەرکەوتنی سەتی سێزدەی کلینتون لەچاو ترامپ

یەپێی ڕاپرسییەکان، بەربژاری سەرەکیی پارتی دیمۆکرات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەچاو خەنیمە کۆماریخوازەکەی پێش کەوتووە.

دوایین ڕاپرسی ئەنجام دراو لە لایەن رۆیتەرز و ناوەندی ئیبسوس ڕۆژی چوارشەممە نیشانی دا هیلاری کلینتۆن دوابەربژاری ئەگەریی پارتی دیمۆکرات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێشکەوتنی خۆی لەچاو دونالد ترامپ خەنیمی کۆماریخوازی سێزدە پلە ، زۆرتر کردووە.

بەپێی ڕاپرسییەکان لە هەشتەم هەتا دوازدەهەمی ژوئیەی ئەمساڵ، سەتی 46ی دەنگدەرانی ئەگەری لە کلینتۆن داکۆکیان کردووە کە بۆ ترامپ ئەم ڕێژەیە سەتی سی وسێیە.

لەم ناوەدا سەتی بیست و یەکیش لەسەر هەڵبژاردنی هەردووی ئەوانە دڵنیا نین .

لە مانگی ژوئیە دا کلینتۆن لە زۆربەی ڕاپرسیەکانی ئانلاینی ڕۆیتەرز پێشکەوتنی خۆی بەرامبەر بە خەنیمە کۆماریخوازەکەی پاراستووە.

یەکێک لە هویەکانی دابەزینی ئاستی خۆشەویستی ترامپ نەیارەتی کردنی لەگەڵ هاوشانانی کۆماریخوازی و داکۆکی نەکردنی لە پەیمانەکانی بازرگانی ئازادی نێودەوڵەتییە.