به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)- ابنا- بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم لەو ڕێ و ڕەسمە دا بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی ناوچەی ئازادی بازرگانی پیشەسازیی ماکۆ وتی: هەڵکەوتە جوگرافی و بارستە ئابوری و گەشتیاری ناوچەی ئازادی ماکۆ بە تەواوبوونی ژێرخانە جۆربەجۆرەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دا ئێستا ئامادەی پێشوازی کردن لە وەبەرهێنەرانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەقیانوسیەیە.
حسێن فروزان بە ئاماژە بە بەرنامەکان و هاسانکارییەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچەی ئازادی ماکۆ وتی: لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە تا ئێستا 170 میلیارد تمەن لە لایەن ئەو رێکخراوەوە بۆ دابین کردنی ژێرخانەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە خەرج کراوە.
لەو رێ و ڕەسمە دا مەحمود فەرازەندە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەقیانوسیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش باسی لە ئامادەیی تۆکخمە و تەواوی ئێران کرد بۆ هاسانکاری کردن لە بابەت وەبەرهێنانی بیانی لە ناوچە ئازادەکان بە تایبەتیش ناوچەی ئازادی ماکۆ و داواشی لە باڵوێزی وڵاتانی رۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کرد بە ناساندنی بارستە دەگمەن و کەو وێنەکانی ئەو ناوچەیە وەبەرهێنەرانی رۆژ هەڵاتی ئاسیا هان بدەن زیاتر لەو ناوچەیە دا چالاکی بنوێنن.
لەو رێ و ڕەسمە دا باڵوێزەکانی فلیپین،برۆنێئی، ئەندۆنێزیا،چین ، ویەتنام و وەزیرموختاری تایلەند بەشدار بوون.