به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا: سەرۆک کۆماریی ، " حەسەن روحانی " ، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە لە دیداری عەمار حەکیم ، سەرۆکی مەجلسی باڵای ئیسلامیی عێراق ، لە تاران سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت و گەلی عێراق بەسەر تیرۆریستانی بە دەسکەوتێکی گرینگ زانی و کوتی : پاراستنی یەکگرتوویی و پتەو کردنی یەکپارچەیی نێوخۆی هەموو لایەنە سیاسیی ، ئایینزایی و هۆزییەکان لەو وڵاتەدا پیویستە.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای رێزنان لە رۆڵی مەرجەعیەتی ئایینیی لە رێنوێنی کردنی خەڵک و پاراستنی یەکپارچەیی نێوان لایەنە جۆراجۆرەکان بۆ دابینی بەرژەوەندییەکانی خەڵک ی عێراق کوتی : پەرەدان بە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق بە قازانجی خەڵکی دوو وڵات و ناوچەکەیە.
عەمار حەکیم ، سەرۆکی مەجلسی باڵای ئیسلامیی عێراق لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ، ئابووریی ، ئاسایشی و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و رەوتی پێشکەوتن لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و داعش لەو وڵاتە ی پێشکەش کرد.
عەمار حەکیم سەرکەوتنی گەورەی ئازاد کردنی فەلوجە لە ژێر داگیری هێزە تەکفیرییەکانی داعشی بە ئاکامی یەکگرتوویی و هاوئاهەنگیی هەموو هیزە سیاسیی ، جەماوەریی و سەربازییەکانی عێراق زانی و جەختی کردە سەر درێژەی ئەو هاوئاهەنگییەتا لە ناو بردنی تۆکمەوتەواوی تیرۆریزم و پاکتاو کرانەوەی ناوچەکانی دیک