به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا: تورکی فەیسەل شازادەی سەعوودی ڕۆژی شەمە لە کونفڕانسی ساڵانەی تاقموکەی تێرۆریستی کە ساڵەهایە لە لایەن وڵاتانی عەرەبیەوە لایەنگری لێ دەکرێت و چالاکی دەکات بەڵێنی سەرکەوتنی دژە کۆماری ئیسلامی ئێرانی دا و ئێدەعای کرد کە ئێران لە پرسەکانی وڵاتانی عەرەبی دەسوەردەدات بەڵام ڕیاز بەردەگرێت بەو دەستێوەردانە.
وتەکانی دوێنێ تورکی فەیسەل لە ڕاسنتیدا بە جۆرێک پێداگری لەسەر هاوپەیمانی نێوان تێرۆریستانی ناسنامەدار و ڕیاز بوو ئەو هاوپەیمانیە چەن دەیە بەرلەوە لە زەنجیرە کردەوەکانی تێرۆریستی تاقمۆکەی تێرۆریستی مونافقین لە ئێران و پاشان لە ئێراق شوێنهاتەکانی خوی ئاشکرا کرد و ئەمڕۆکەش لە چوارچێوەی لایەنگریەکانی عەرەبستان لە تاقمەکانی تێرۆریستی تەکفیری داعش لە ئێراق و سوریا و لوبنان دەرکەوتووە.
دانیشتنی هاوبەشی ئەو تاقموکە تێرۆریستیە و لایەنگرانی بە ئاشکرا و نەهێنی لە پاریس لە بارودوخێکدا بەڕێوە چووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ وێنە فەڕانسە تامی تاڵی تێرۆریزمیان چێشتووە و بە هۆی نیگەرانیەکانیان کە لە تێڕۆریزم هەیە ئیدەعا دەکەن کە هەوڵی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریزم بخەنە گەڕ بەڵام لە کردەوەدا لەو بوارە ڕوونکردنەوەیەک لە خۆیان نیشان نادەن.
ئەو شتەی کە ئەم ڕۆژانە بەردەوام سەبارەت بە خەبات بە دژی تێرۆریزم دەگاتە گوێ دابەشکردنگەلێکە کە نیشان ئەدات لە درو بوونی ئیدەعای ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانی ناوچەییان بو خەبات بە دژی تێرۆریزم. لەم ناوەدا چارەنووسی ڕژیمی کونە پەرەستی ئالی سەعوود کە بووەتە بانکی دابینکەری دارایی تاقمە تێروریستیەکان ئاشکرایە.
شازادە تورکی فەیسەل لە وتەکانیدا لە کۆڕی تاقموکەی تێرۆریستی مونافقین لە پاریس هەوڵی دا وتەکانی خۆی لە لەفافەیەک لە حەدیسەکان و پرسگەلێکی سیاسی و مێژوویی پێشکەش بکات بەڵام بەم شێوەیەش نەیتوانی چۆنایەتی ڕاستەقینەی سیاسەتەکانی دروی ڕیاز بشاررێتەوە.
وتەکانی سەرۆکی پێشووی دەزگەی هەواڵگری عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی لایەنگرانی تاقموکەی مونافقین لە پاریس پشت ڕاست دەکاتەوە کە لایەنگریەکانی بەربڵاوی دارایی و ئاسایشی عەەربستانی سەعوودی لە تنێروریزم لە هەموو شێوازەکاندا لە فەرمانی کاری ڕیاز دا بووە. ئەو شتەی دیارە عەربستان ڕێکارێکی سەربازی و ئاسایشی خۆی لە ناوچە بە پێی لایەنگری لە تێرۆریزم داناوە و بەو کارە مەترسیدارەی ئاسایشی ناوچە ڕووبەڕووی تەنگژە دەکاتەوە.
وتەکانی تورکی فیسل کە لە ساڵانی بەرلەوە بە هۆی پەیوەندی گەرم و گوڕی خوی لە گەڵ تاقموکەی تێروریستی بەناو بانگە نیشاندەری پەیوەندی بەربڵاوی دەزگا ئاسایشەکانی عەرەبستان لە گەڵ تاقموکەی تێرۆریستی لە وان مونافقینە.
عەرەبستان بە پشتیوانیەکانی بەربڵاوی لە تێروریزم دەستی داوەتە تاوانێکی ئیستراتژیکی و لە درێژەدا ئەو ڕەوتە زۆرێک لە وڵاتانی تووشی تێروریزم کردووە لە حاڵێکدا ئاسایش بابەتێکی گرێدراو و پەیوەندیدار بە هەموو ناوچەیە و ناتوانڕێ بە کەڵک وەرگرتنی ئامێری لە تنێرۆریزم وڵاتانی ناوچە ئاڵۆز بکرێت. ئاشکرایە کە ڕیاز دەبێت وڵامدەری هەڵوێستی ناژیرانەی خوی بێت چونکوو بەو کارانە هەموو ناوچە ڕووبەرووی خەسارگەلێکی قەرەبوونەکراو دەکاتەوە.