٤ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٠٦
تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا

کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە پارێزگەی ماردین .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا ڕایانگەیاند:لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی قەزەل تەپەی پارێزگەی ماردین چێندرا بوو،سێ کەسی سیڤیل بریندار بوون.

کاربەدەستانی ئاسایشی تورکیا ڕایانگەیاند : ئەم بۆمبە لەسەر ڕێی ئۆتۆموبیلێکی هەڵگری پۆلیس لە ناوچەی قەزەل تەپە دانرابوو و کاتی تێپەڕینی ئۆتۆموبیلەکە تەقییەوە .

کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا ئاماژەیان نەکردووەتە کوژراوانی شیمانەیی هێزەکانیان لەم تەقینەوەیەدا .

چوارشەممەی ڕابردووش لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەسەر ڕێی ئۆتۆموبیلێکی سەربازی لە گەورەڕێیەکی پارێزگەی ماردین سەربازێک کوژرا و دوو کەس لەوانیش بریندار بوون .

شیاوی باسە ناوچەی کوردنشینی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوابەدوای تەقینەوەی شاری پریسووس لە مانگی ژووئیەی دووهەزاروپازدە شایەتی تێکهەڵچوونی خوێناوی لەنێوان هێزەکانی ئەم وڵاتە و پەکەکەیە.