٣٠ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٧:١٨
رۆژی جیهانیی قودس ، رۆژی لە قاو درانی جەنایەتەکانی ئسرائیل

ەندامێکی باڵای بزوتنەوەی فەتح ، رۆژی جیهانیی قودسی بە باشترین دەرفەت بۆ لە قاودانی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیی و گەڵاڵەی مەترسیی داری ئەوان سەبارەت بە بە جولەکە کردنی قودسی شەریف و مسجدالاقصی زانی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"محمد اللحام" ، ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی فەتح ، رۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی قودس ، سەبارەت بە رۆژی جیهانیی قودس ، جەختی کرد : ئەو رۆژە باشترین دەرفەتە بۆ راکێشانی سەرنجی بیروڕای گشتیی جیهان بۆ لای مەسەلەی فەلەستین و پیلانەکانی زایۆنییەکان بەدژی قودس و مسجدالاقصی .

"محمد اللحام" بە ئاماژە بە داهێنانە گرینگەکەی ئیمام خومەینی ( ره ) ، بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دیاریی کردنی دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی رەمەزان وەک رۆژی جیهانیی قودس ، راشیگەیاند : ئیمام خومەینی (رە ) بەو هەنگاوەی خۆی ، پەیوەندییەکی پیرۆزی لە نێوان شوێن و کات پێکهێنا و قودسی شەریفی هاوپەیوەند کرد لەگەڵ رۆژانی پیرۆزی مانگی رەمەزان.

"خالد جرادات" ، لە سەرۆکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش بە ئاماژە بە جەختی حەزرەتی ئیمام خومەینی ( رە ) ، لەسەر پرسی فەلەستین و گرینگایەتیی قودسی شەریف کوتی : بڕیاری ئیمام خومەینی ( رە ) سەبارەت بە دیاریی کردنی رۆژی جیهانیی قودس ، باس لە روانینی ناوبراو بە داهاتوو و ئاگاداریی بەڕیزیان لە مەترسییەکانی بەرامبەری وڵاتانی ئیسلامیی دەکات.

"خالد بطش" ، لە بەرپرسانی دیکەی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش کوتی ئیمام خومەینی ( رە ) بەردەوام جەختی کردووەتە سەر بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی ئیسلام و لەسەر ئەو باوەڕە بوون قودس ناوەندی سەرەکیی بەرەنگار بوونەوەی زایۆنیزمە.