٣٠ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٥:٤٩
ئینتفازەی نوێ لە فەلەستین لەسەر بنەما ئایینی و قورئانییەکانە

سەرۆکی ئەرکانی ئینتفازە و قودسی ئەنجومەنی ڕێکخستنی تەبلیغاتی ئیسلامیی ئێران وتی : ئینتفازەی فەلەستین بە پێی بنەماکانی ئایینی و بەگوێرەی فەرهەنگی قورئان پێکهاتووە و لە قەواخی ئەتن خوازی و ناسیونالیزمی عەرەبی هاتووەتەدەر.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەرداری سەرتیپی پاسدار ڕەمەزان شەریف ، شەوی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا نووری هەمەدانی یەکێک لە مەرجەعەکانی تەقلید وتی: دوژمنان بە هەرانانەوە لە ناوچەکە و

برەوپێدان بە تێکهەڵچوونەکان لە سوریا و ئێراق لە ڕێگەی تاقمەکانی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نوسرە، بەنیازی لەبیرکردنەوەی ئارمانجەکانی فەلەستین و قودسی شەریف بوون بەڵام سەرنەکەوتن.