v
هه‌زار هاوڵاتییه‌ی كه له فه‌لوجه هه‌ڵاتوون و له كه‌مپی عامریه نیشه‌جێ كراون.به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردوه، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س كه پێشتر له فه‌لوجه له ڕیزه‌كانی داعشدا بوون، به‌ڵام تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجام نه‌داوه له به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌دا تۆبه‌یان كردوه.
به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسیی حكومه‌تی عێراق له دۆخێكی سیاسی و یاسایی زۆر وردایه بۆ لێخۆشبوو‌ن له هه‌زاران ئه‌ندامی داعش ،جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر یاسای بنبڕكردنی تیرۆر به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی فه‌لوجه ده‌گرێته‌وه، چونكه سروشتی یاساكه وایه لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
ئاواره‌كانی فه‌لوجه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و پیاوی به ته‌مه‌نن له چه‌ندین خێمه‌دا و له دۆخێكی ژیانی زۆر سه‌ختدا له ناوچه‌ی عامریه‌ی فه‌لوجه نیشته‌جێكراون، پارێزگاری ئه‌نبار و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رپه‌رشتیی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن و زیاتر له 20 هه‌زار پیاویش بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی تر كراون.
له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری سوننه له نێوشیاندا سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه و په‌رله‌مانتاری پێشوو حه‌یده‌ر مولا سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردوه‌و جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه، كه هیچ كه‌سێكیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوانه‌ی فه‌لوجه ده‌كرێت له ڕێگه‌ی شایه‌تیدانی خودی هاوڵاتییانی فهلوجهوهو ده‌یان كه‌س له‌وان ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه تا ئه‌ندامه‌كانی داعش له نێوایاندا ئاشكرابكات و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه تووشی شۆك بوو كاتێك بینی هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تی داعشبوونی ئاراسته ده‌كرێت ده‌سته‌بجێ تۆبه ده‌كات و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له ناچاریداو بۆ پاراستی خۆی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردوه.
به وته‌ی چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێك كه بۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات قسه‌یان كردوه، پرسی تۆبه‌كردنی چه‌كداره‌كانی داعش زۆر ئاڵۆزه‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا له په‌یوه‌ندیی چڕدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنێك بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.