٢١ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٧:٢٥
ئەمرۆ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەسەن مۆجتەبا (ع) ە

ئەمرۆ سێ شەممە یەکەمی پووشپەری ١٣٩٥ هەتاوی ، ٢١ ژوئەن ی ٢٠١٦ زایینی و ١٥ ڕەمەزانی ١٤٣٧ مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پیرۆز و موبارەکی ئیمام حەسەن مۆجتەبا(علیە السلام) دوو هەمین ئیمامی شیعەکانی جیهانە .

پێشەوای دووهەمی جیهانی تەشەیەع کەیەکەم میوەی پێوەندی پیرۆزی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویست ی ئیسلام (ص) بوو ، لە نیوەی مانگی ڕەمەزانی ساڵی سێهەمی مانگی لە شاری مەدینە لە دایک بوون . حەسەن بن عەلی (ع) لە سەردەمی چەددی مەزنی چەند ساڵ زۆرتری تاقینەکردەوە چوونکا ئەم بەڕێزە حەوت ساڵ زۆرتر تەمەنی نەبوو کە پیغەمبەری ئیسلام کۆچی دوایی کرد . دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (ص) نیزیک سی ساڵ لە تەنیشت و هاوڕێ بابی ئەمیر مومنان (ع) بوو و دوای شەهادەتی عەلی (ع) ( لەساڵی ٤٠ مانگی) بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ئیمامەتی ئۆمەتی گرتە ئەستۆوە و لە ساڵی ٥٠ مانگی بە پیلانی مۆعاویە بە هۆی دەرمانداو کرانی لە تەمەنی ٤٨ ساڵان دا شەهید بوون .

ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع) ،نەک تەنیا لە ڕوانگەی زانستی ، پارێزگاری ، تەقوا و ئیبادەت پلەیەکی هەڵبژاردە و تاکانەیان بووە ،بەڵکوو لە ڕوانگەی کەرەم و بەخشین و یارمەتی دانی ئاتاج و موحتاجان لە سەردەمانی خۆی دا نێو بانگی دەرکردبوو . بوونی بەڕێزی ئارامبە خشی دڵە دەردە دارەکان ،پەناگای هەژاران و دەست کورتەکان ، و خالی هیوای دەردمەندان بوو . هیچ هەژارێک لە بەر دەرگای ماڵی بەڕێزی بە دەستی بەتال نەدەگەڕایەوە . کەسان باسی تەنگ و چەلەمەی ژیانی خۆی لای بەڕێزی دەکرد چوونکا دەیان زانی مەڵهەمێکە بۆ دڵی ڕەنجاوەی ئەوان . زۆر جاران بەرلەوەی هەژاریک باسی داوای خۆی بکات و ئارەقەی شەرم برژێنێت ، پێویستی ئەوی چارە سەر دەکرد و ئیزنی نەئەدا ڕەنج و مەینەتی پرسیار کردن بکێشت . رادیۆ و تەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم رۆژە پیرۆزە لە هەموو ئەویندارانی ئالوبەیت ی عیسمەت و تەهارەت (ع) پیرۆزبایی دەکات .