به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوا بە دوای هەواڵی ( کنسل ) لەناو بردنی جنسیەی ئایەتواللە عیسی قاسم سەدان نەفەر لە خەڵکی بەحرەین لە بەر درگای ماڵی ئەم زانا بە ناوبانگە لە ناوچەی " دراز " کۆبونەوە.
ئەو خەڵکەی کە وا کۆ بوبونەوە بە لەبەر کردنی کفن و بەرز کردنەوەی ڕەسمی ئایەتواللە عیسی قاسم بە ئەم کارە ڕژێمی ئالی خەلیفە بەرەنگار بونەوە و ئیعترازیان کرد.
هەروەها قەرار وایە کە ڕێ پێوانێکی گەورە بۆ ئەو حوکمەی کە بۆ ئایەتواللە عیسی قاسم لە لایەن ئالی خەلیفە دراوە بەیانی سێ شەمە ۱۳۹۵/۴/۱ سەعاتی ۱۰ی شەو لە ناوچەی درازی بەحرەین بەڕێوە بچێت.
ڕژێمی بەحرەین ئەمڕۆ دوو شەمە ۱۳۹۵/۳/۳۱ لە ئیدامەی هەڵسوکەوتە عەجیب دژە مرۆڤایەتیەکانی خۆی جنسیە و تابعیەتی ئایەتواللە عیسی قاسمی لغوو کرد .
ئەم ڕوداوە بوغزاویەی ڕژێمی بەحرەین دژ بە ئەم هاوڵاتیە زانایەی ئەم وڵاتە چەند ڕۆژ دوای لە ناوبردنی کۆمەڵی ئیسلامی المفاق و داخستنی مەکتەبەکانی ئەوان ڕوو دەدات هەروەها ئالی خەلیفە حیزبە کانی التوعیە و الڕسالە لە ناو دەبات و مونحەلیان دەکاتەوە .
کار بە دەستانی مزدوری ئالی خەلیفە هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردو دا بە بانگ گردنی ژمارەیەک لە زانایان و مامۆستایانی شێعە بو مەحکەمە کانی خۆیان و لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەبەکە کانی خۆیان چەندین هێرشیان کردوەتە سەر شێخ عیسی قاسم .