به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سوپاو هێزی حەشدی شەعبی بە هێرش کردنە سەر گروپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای نەینەوا جارێکی دیکە به پیی هه شارۆچکەی ناسر لە باشوری موسڵیان لە چنگی تیرۆریستان ئازاد کردەوە.
شارۆچکەی ناسر ماوەەیک پێش ئازاد کرا بەڵام داعش بە تونێل توانی بگەڕێتەوە ئەو شارە.
هەندێک مێدیا لە ئازاد کرانی هەشت کیلۆمەتری دیکە لە ناوچەکانی باشوری موسڵ کە لە کۆنتڕۆڵی داعش دابوون هەواڵیان داوە.
سەرلەشکر نجم الدین جبوری فەرماندەری هەڵمەتەکانی نەینەوا وتی: لە هەڵمەتی هێزە عێراقییەکان لە باشوری موسڵ 7 گوند لە ناوچەی قیارە ئازاد کراون.
هێزەکانی عێراق لە بەرەبەیانی یەکشەممە 12ی مانگی ژۆئێنەوە هەڵمەتێکی تازەیان لە بەشی قیارە لە باشوری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەست پێ کرد.
لە لایەکی دیکەشەوە هێزە عێراقییەکان توانیان رێگای یارمەتی داعش بۆ ناوچەی حەلابیسە لە شاری فەللوچە لە پارێزگای ئەنیار بگرن.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بنکە و بارەگای داعشیان لە دەوروبەری فەللوجە بوردومان کرد.
لەو هەڵمەتە دا دەیان تیرۆریست کوژران.
هەڵمەتی ئازاد کردنی فەللوچە لە ژێر چنگی داعش 23ی مای دەستی پێ کرد.
هەروەها هێزە عێراقییەکان گوندی زەنکورە لە باکوری ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنباریان لە کۆنتڕۆڵی داعش دەرهێنا.
تیرۆریستانی داعش لە ژۆئێنی 2014وە چەند ناوچەی عێراقیان داگیر کردوەو جینایەت و کەتنی زۆریان خولقاندوە.