به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی سێشەمە لە ڕێ و ڕەسمی بەربانگ دا لە گەڵ چالاکانی بواری ژنان و بنەماڵەکان وتیشی دەوڵەتی ئێران دەرفەتی ئامادە بوونی ژنان لە چالاکی کومەڵایەتی و سیاسی و ئابووری بە مافی هەموو ژنان دەزانێ .
ڕوحانی وتیشی ژنانی ئێرانی لە ڕەوتی گەشە و پێشکەوتنی سیاسەتی ئابووری خۆڕاگرانەدا دەبێ بەشدارییەکی بەربڵاوتری هەبێت .
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتنی ژنانی ئێرانی لە مەیدانەکانی زانستی وەرزشی و هونەری وتیشیان ژنانی ئێرانی لە سای ئینقلابی ئیسلامیدا وێڕای ڕێز دانان بۆ ئهخلاق و مەعنەویەت لە چالاکیگەلی کومەڵایەتی بەشداری بەربڵاویان هەیە و ئەو شتەی ئسلام دیاری کردووە. ئاسایشی بە تەواوی پیاوان و ژنان لە پاڵ یەکترن