به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەپەلامارەکانی سوپا و هێزی جە ماوەریی سوریا بۆسەر تاقمەکانی تیرۆریستیی سەربە بەرەی نوسرە لە ناوچەی قونەیتەرە، دەیان کەس کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
لە گوندی جباتا خەشەب لە ناوچەی قونەیتەرە ژومارێک ئەندامی بەرەی نوسرە هەڵاتن.
گوندی جباتا خەشەب لەنیزیک ناوچەی جەولانی داگیرکراو دایە.
ڕژێمی زایۆنیستی لەم ناوچەیە بۆ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە چەک قاچاخ دەکەن و گواستنەوەی تیرۆریستانی بریندار بۆ ناوەندەکانی دەرمانی ئیسرائیل لە ناوچەی جباتا خەشەب ئەنجام دەبێ.
بەپێی هەواڵێکی دیکە چاوەدێری مافی مروڤی سوریا ڕایگەیاند ژوماری کەسانی سیڤیل کەلەشاری مەنبەج بەرەو ناوچەکانی بن کونترۆڵی هێزی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا لەباشووری ئەم شارەهەڵاتوون گەیشتوەتە نۆسەد کەس .
هێزی دیمۆکراتیکی سوریا چەند ڕۆژ لەمەوبەر مەنبەجیان گەمارۆ دا و ڕێگەکانی پێوەندی دەری داعش بۆ ئەم شارەیان داخست .
شاری مەنبەج لە پارێزگەی رەقە لە نیزیک سنووری سوریا و تورکیا دایە و لەم ناوچەیە بۆ ئەندامانی داعش لە سوریا چەک، چەک و چۆڵ ،خۆراک و شەڕکەر، هەناردە دەکرێ.
مەنبەج لەساڵی دووهەزارو چاردە لە داگیری تاقمی تیرۆریستیی داعش دایە.