به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ محه‌مه‌د ئه‌سڵان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه" وتی: عێراق له ئێستادا به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو جیهانیان له‌گه‌ڵ توندڕه‌وترین گرووپێک که هه‌زاران که‌س له بێ تاوانانی له عێراق و سووریا و دیکه‌ی وڵاتانی جیهان کوشتووه، شه‌ڕ ده‌کات، به‌م بۆنه‌وه ئه‌م شه‌ڕه کۆمه‌ڵگا جیهانییه‌کان ناچار ده‌کات به ڕاده‌ست کردنی هه‌موو ئه‌و شتانه که عێراق پێویستی پێیه‌تی.
محه‌مه‌د ئه‌سڵان وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ یارمه‌تیدان به عێراق له ڕێگا دیپلۆماتیکه‌کان و به‌بێ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته، زیادی کرد: ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه که هێزه عێراقییه‌کان و هێزه پشتیوانه‌کانیان له‌مدواییانه‌دا له فه‌لووجه دژی گرووپی جه‌نایه‌تکاری داعش وه‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌سه‌لمێنێت که عێراقییه‌کان توانایی ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کانی خۆیان به بێ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه.