به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێبەری باڵای شۆڕش، ئایەتوڵا خامەنەیی لە لێدوانی خۆی لە ڕێوڕەسمی بیست و حەوتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئامام خومەینی (دخ) دەستەواژەی "ئیمانداری موتەعەبدی شۆڕشگێڕی" بە تایبەتمەندی هەمەلایەنەی ئیمامی کۆچکردوو وەسف کرد و زیادیشی کرد: ئیمامی مەزن، "ئیماندار بە خوا"، "ئیماندار بە خەڵک"، "ئیماندار بە ئامانج" و "ئیماندار بە ڕێگایەک بوو کە دەیگەیاند بە ئامانجەکەی".
ڕێبەری باڵای شۆڕش ئاماژەی بە تایبەتمەندی سێیەمی ئیمامی کۆچکردوو کرد و وتی: ئیمام خومەینی "ئیمامێکی شۆڕشگێڕ" بوو و هەر ئەو تایبەتمەندییەشی ببوو بە هۆی نیگەرانی هێزە مادییەکان لەو.
ئایەتوڵا خامانەیی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە زلهێزەکان لە وشەی شۆڕش و شۆڕشگێڕی گەلی ئێران دەترسن، زیادیشی کرد: هۆکاری ئەو زەخت و گووشارانەی کە بە درێژایی ئەم ساڵانە بە بیانووی جۆراوجۆری وەکوو پرسی ناڤۆکی و مافی مرۆڤ لە سەر گەلی ئێران بووە، تایبەتمەندی شۆڕشگێڕی گەل و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بەچوونە دەری ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی زلهێزەکان و بوونی کۆماری ئیسلامی بە سیمبولی ڕزگاری بۆ گەلانی دیکە وتیشی: پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئیمامی شۆڕشگێڕ، وڵاتی ئێرانی لە زۆر لە کێشە گرفتەکانی وەکوو " کێشەی پشتبەستن بە دەرەوە، گەندەڵی سیاسی، گەندەڵی ئەخلاقی، سووکایەتی نێودەوڵەتی، دواکەوتوویی زانستی، ئابووری و تەکنۆلۆژی و ژێرچەپۆکی ئەمریکا و بەریتانیا" ڕزگار کرد و گۆرانێکی گەورەی بە سەر ئاراستەی گەشە و پێشکەوتنی گەلی ئێراندا هێنا.
ئایەتوڵا خامەنەیی وێرای ئاماژە بە ئەوەی کە ئیمامی مەزن، ئاراستەی جوڵەکردنی وڵاتی بەرەو ئامانجە بەرزەکان واتە "دەسەڵاتی ئایینی خوا" گۆڕی، زیادیشی کرد: دەسەڵاتی ئایینی خوا بریتییە لە "هاتنەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە"، "بنەبڕ کردنی نەزانی و هەژاری"، "بنەبڕکردنی زیان و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان"، "پیادەکردنی بەها ئیسلامییەکان لە سەر کۆمەڵگا"، 'دابینکردنی تەندروستی مەعنەوی، ئەخلاقی و جەستەیی"، "پێشکەوتنی وڵات لە بواری زانست"، "دابین کردنی سەرفرازی و شوناسی نەتەوەیی و دەسەڵات و هێزی نێودەوڵەتی" و "بوژانەوە و چالاککردنی دەفرایەتییەکانی وڵات".
ناوبراو بە ئاماژە بە خۆڕاگری شۆڕشی ئیسلامی دوای تێپەڕکردنی ٣٧ ساڵ لە تەمەنی جەختی کردەوە: شۆڕش بە ویست و ئیرادە و ئیمانی خەڵک هاتە دی و هەر بەم هێزەی خەڵکیشەوە ماوە و ڕەگی داکوتا و لە بەرامبەر هەرەشەی سەربازی و ئابلۆقەی ئابووری خۆڕاگری کرد و چۆکی دانەدا و بوێرانە و سەرفرازانە درێژەی بە جوڵەی خۆی دا کە لەمە بە دواوەش دەبێ ئەم جوڵەکردنە بەردەوام بێت.
ڕێبەری شۆڕش پاشان لە شرۆڤەکردنی پێوەرە سەرەکییەکانی شۆڕشگێڕی پێنج نوانەی سەرەکی شیکردەوە: "پابەندبوون بە بنەما و بەها بنەڕەتییەکانی شۆڕشی ئیسلامی"، "پێوشوێنگری بەردەوامی ئامانج و هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە"، "پابەندبوون بە سەربەخۆیی هەمەلایەنەی وڵات"، "هەستیاری لە بەرامبەر دوژمنان و ملکەچ نەبوونیان" و "تەقوای ئایینی و سیاسی".
ئایەتوڵا خامەنەیی لە لێکدانەوەیدا بۆ پێناسەی یەکەمی شۆڕشگێڕی واتە "پابەندبوون بە بەها و بنەماکان" زیادی کرد: "بروادار بوون بە ئیسلامی بێ گەرد لە بەرامبەر ئیسلامی ئەمریکایی"، سەرەکیترین خاڵی ئەم نوانەیە.
ناوبراو یەکێکی دیکە لە بنەماکانی شۆڕشی بە "باوەڕی قووڵ بە خەڵک" زانی و جەختی کردەوە: لە ناو حکومەتی ئیسلامی، "دەنگ، ویست، ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خەڵک" بنەمایە و بروای ڕاستەقینە بەم حەقیقەتە، لە پێویستییەکانی شۆڕشگێڕیە.
"داکۆکیکردن لە مافی بێبەشان و ستەملێکراوان و چینی هەژار"، بەها و بایەخێکی دیکە بوو کە ڕێبەری شۆڕش لە شرۆڤەی یەکەمین پێناسەی شۆرشگێڕی واتە پابەندبوون بە بنەماکانی شۆڕش ئاماژەی پێدا.
ئایەتوڵا خامەنەیی پاشان لە شرۆڤەی دوەمین پێناسەی شۆڕشگێڕی واتە " هەوڵ و تێکۆشان بۆ پێشکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکان" زیادی کرد: لە هیچ هەل و مەرجێکدا نابێ پێوشوێنگیری ئامانجە بەرزەکانی شۆڕش و خەڵک و پاشگەز ببینەوە و یان خود بە دۆخی هەبووندار ڕازی بین.
سێهەم پێناسەی شۆڕشگێڕی، "پابەندبوون بە سەربەخۆییە" کە ڕێبەری شۆڕش لە میانی قسەکانیدا لە ناو ئاپۆرەی گەورەی خەڵک لە بیست و حەوتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە سێ لایەنی سیاسی، فەرهەنگی و ئابووریدا شیکردەوە.
ئایەتوڵا خامەنەیی لە شڕۆڤەی لایەنی سیاسی بە ئاماژە بە شێواز و فرت و فێڵەکانی دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا، جەختی کردەوە: بانگهێشتی دوژمانان بۆ هاوکاری کردن بە مەبەستی چارەسەری پرسە جیهانییەکان، واتە بانگهێشتکردن بۆ یارمەتی و ڕۆڵگێڕان لە "یاری و گۆڕەپانێک کە دوژمن خۆی بۆ چارەسەری پرسەکانی دایڕشتووە و دیاری کردووە".
ناوبراو قەیرانی سووریای وەکوو نموونە هێنایەوە و وتی: ئەوەی کە لە پرسی سووریا و پرسی هاوشێوە ئەو وڵاتەدا، ئامادەنەبووین بەشداری لە هاوپەیمانەتییەکەی ئەمریکادا بکەین، بە هۆی ئەوە بوو کە ئێمە دەمانزانی کە ئەوان دەیانەوێت لە هێز و دەسەلاتی ئێمە و وڵاتانی دیکە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن.
ئایەتوڵا خامەنەیی لە هەڵسەنگاندنی دوەمین لایەنی پێناسەی سەربەخۆیی واتە "سەربەخۆیی فەرهەنگی" جەختی لە سەر گرینگی ئەم لایەنە کردەوە و وتیشی: شۆڕشگێڕی واتە "هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی ئێران و ئیسلامی" و "خۆبواردن لە لاسایی کردنەوەی ڕۆژئاوا و بێگانەکان".
ڕێبەری شۆڕش هەر لەم پەیوەندییەدا ئامرازی نوێ لە ناو فەزای مەجازی بە ئامرازێک بۆ " ئەندازیاریکردنی زانیارییەکان" و "زاڵبوونی ڕۆژئاوا بە سەر نەریت و فەرهەنگی گەلان" وەسف کرد و زیادیشی کرد: ئەم ئامرازانە بێ گومان دەتوانن سوودبەخش بن بەڵام دەبێ نەهێڵین دوژمن دەستیان بە سەردا بگرێت و وەکوو ئامرازێک بۆ دزەکردن و زاڵبوونی فەرهەنگی خۆی بە کاریان بێنێت.
"سەربەخۆیی ئابووری" بە واتەی وردنەبوون لە ناو دەستاڕی ئابووری کۆمەڵگای جیهانییە، ئەمە خاڵێکی دیکەی گرینگ بوو کە ڕێبەری شۆڕش لە شرۆڤەکردنی پێناسەی سێیەمی شۆڕشگێڕی واتە "پابەندبوون بە سەربەخۆیی هەمەلایەنەی وڵات" باسی لێکرد.
هەروەها زیادیشی کرد: ئامریکاییەکان دوای ڕێکەوتنی ناڤۆکی وتیان: ڕێکەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەبێ ببێتە هۆی تێوەگلانی ئابووری ئێران لە ناو ئابووری کۆمەڵگای جهانی، ئەو قسە بە واتەی ئەوەیە کە ئێران بۆ ناو " پلان و سیستەمێک کە سەرمایەدارەکان کە زۆرینەیان زایۆنیستن و بۆ دەستبەسەرداگرتنی سامان و دارایی جیهان کێشاویانە" ڕابکێشن و تێوەبگلێنن.
ئایەتوڵا خامەنەیی وتیشی: ئامریکاییەکان لە ئابلۆقەکان، بە دوای ئیفلیج کردنی ئابووری ئێرانەوە بوون، ئێستاش کە دانوستانەکان بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر گەیشتوون، دەیانەوێت ئابووری ئێران لە ناو دەستاڕی ئابووری جیهانی بە سەرکردایەتی ئامریکا، بهاڕن.
ئایەتوڵا خامەنەیی، ئابووری خۆراگرانەی تەنیا بە ڕێگای بەدیهاتنی سەربەخۆیی ئابووری ئێران زانی و زیادیشی کرد: بە خۆشحاڵییەوە بە پێی ڕاپۆرتێک کە دەوڵەت بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، هەوڵ و کردەوە" هەوڵەکانی دەستپێکردووە کە ئەگەر هەر نەم شێوەیە بەردەوام بێت، بە دڵنیاییەوە خەڵک ئەنجامەکەی بەم زووانە دەبینن.
ئایەتوڵا خامەنەیی بە ڕەخنە لەو کەسانەی کە گەشەی ئابووری تەنها بە سەرمایەگوزای دەرەکی دەبەستنەوە، وتی: ڕاکێشانی سەرمایەگوزاری دەرەکی باشە و پێویستیشە بەڵام لەوە گرینگتر، چالاککردنی دەفرایەتییەکانی ناوخۆی وڵاتە و نابێ هەموو شتێک بە هێنانی سەرمایەگوزاری دەرەکی بۆ ناوخۆ ببەستینەوە.
ڕێبەری شۆڕش پاشان پێناسەی چوارەمی شۆڕشگێڕی واتە "هەستیاری لە بەرامبەر دوژمن"ی شرۆڤە کرد و جەختیشی کردەوە: هەر وەکوو بەرەی شەڕ دەبێ هەموو جم و جۆڵێکی دوژمن لە بەرچاو بگرین و لێکیبدەینەوە، ئامانجەکانی بناسین و بە هەستیارییەوە پلان بۆ پلانە نگرییسە شیمانەییەکانی دوژمن ئامادە بکەین.
ئایەتوڵا خامەنەیی بە ڕەخنەگرتن لەو کەسانەی کە بە چاوپۆشی کردن لە دوژمنایەتییە ڕاستەوخۆ و هەمیشەییەکەی ئامریکا، باسکردن و دوان لە سەر دوژمن بە "وەهمی پلانگێڕی" دەزانن، زیادی کرد: حاشاکردن لە دوژمنایەتی قووڵ، بەردەوام و ڕوونی ئامریکا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران، پلانێکە بۆ کەمکردنەوەی وشیاری و هەستیاری لە بەرامبەر شەیتانی گەورە.
ڕێبەری شۆڕش
دوژمنایەتی ئامریکای لە گەڵ ئێران بە زاتی زانی و زیادیشی کرد: سیستەمی داگیرکاری بە شەڕئەنگێزی و ئاژاوەگێڕی، پشتیوانی لە تیرۆریسم، سەرکوتکردنی ئازادیخوازان و زوڵم و ستەم لە خەڵکی فەلەستین، سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دەردەخات و نیزامی ئیسلامی ناتوانێ لە بەرامبەر ئەم سەرکوتکردنەدا بێ دەنگ و کەمتەرخەم بێت.
ئایەتوڵا خامەنەیی لە پوختەی ئەم بەشەی قسەکانیدا جەختی کردەوە: هەر کەس و هەر بەرەیەک کە بە ناوی ئیسلام و بۆ ئیسلام خەبات دەکات، ئەگەر متامە بە ئامریکا بکات، توشی هەڵەیەکی گەورە بووە و خەسارەکەشی دەبینێت.
ئایەتوڵا خامەنەیی بەریتانییەکانی بە دوژمنێکی دیکەی ڕژدی گەلی ئێران زانی و زیادی کرد: لە درێژەی ئەو دوژمنایەتیانەیە کە دەزگای پڕۆپاگەندای دەوڵەتی بەریتانیا لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام مەزن، بە یارمەتی ئامریکاییەکان و ساختەکردنی بەڵگە دیکۆمێنت، لە دژی ئیمام خومەینی پڕۆپاگەندا دەکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕش، ڕێژیمی نگریسی زایۆنیستی هاوتەریب لە گەڵ ئامریکا بەریتانیای بە دوژمنێکی دیکەی گەلی ئێران زانی و جەختی کردەوە: دەبێ لە بەرمابەر دوژمنانمادا هەستیار بین و لە بەرامبەر هەر پێشنیارێکی ئەوان وەکوو پێشنیاری ئابووری و سیاسی وشیار بین کە ئەگەر ئەو هەستیاریە هەبێت، "ملکەچ نەبوون"یش بە شوێنیدا دێت کە هەمان "جیهادی کەبیرە".
ئایەتوڵا خامەنەیی هەروەها لە هەڵسەنگاندنی دوایین پێناسەی شۆڕشگێڕی واتە "تەقوای ئایینی و سیاسی" وتی: تەقوای ئایینی واتە هەوڵدان و ئاگەداربوون بۆ بەدیهێنانی هەموو ئەو ئامانجانەی کە ئیسلام بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دیاری کردوون.
ناوبراو هەروەها ڕونیشی کردەوە: لەم بوارەدا نابێ تەنها پشتبەستوو بە لێکدانەوەی عەقڵانی بین، لەبەر ئەوەی کە پێوشوێنگیری ئەم ئامانجانە، ئەرکێکی ئایینییە و هەر کەس ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سیاسەت و کۆمەڵگا جیا بکاتەوە، ئەم ئایینە پیرۆزەی نەناسیوە.
ئایەتوڵا خامەنەیی بە ئاماژە بە دانووستانەکانی ١+٥ و تەنانەت دانووستانی جیا لە گەڵ ئامریکا لە سەر پرسی ناڤۆکی زیادی کرد: بە هەوڵ و تێکۆشانی برایانی چالاکی ئێمە، دانوستانەکان بە خاڵی هاوبەش گەیشتن بەڵام ئامریکا تا ئێستا هیچ کام لە بەڵێنەکانی جیبەجێ نەکردووە و بەردەوام خەریکی پلانگێڕی بووە.
ناوبراو هەروەها زیادیشی کرد: زۆر کەس بەر لە دانووستانە ناڤۆکییەکانیش لەم شێوە رەفتارەی ئەمریکا تێگەیشتبوون و پێشبینیان کردبوو بەڵام هەندێک کەس نەیاندەزانی کە ئێستا ئیدی ئەوانیش دەبێ بزانن.
ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروەها جەختیشی کردەوە: ئەگەر بۆ نموونە لە هەر کام لە بوارەکانی وەکوو مافی مرۆڤ، پرسی موشەکی، تیرۆریسم، لوبنان، فەلەستین و هەر بابەتێکی دیکە لە گەڵ ئامریکا دانووستان و گفتوگۆ بکەین و لە بنەماکانی خۆمان پاشەکشە بکەین و دوور بکەوینەوە، ئەوە ئەو جار ئەوان وازناهێنن و دوای پێکەنین و قسە و گفتوگۆکان، بە کردەوە دیسان شوێن ئامانجەکانی خۆیان دەکەون.
ناوبراو بە جەخت کردن لە سەر "یەکیەتی و یەکڕیزی هەر سێ هێزەکەی وڵات" زیادیشی کرد: یەکیەتی، هیچ دژایەتییەکی لە گەڵ جووڵانەوە بە پێی ئەرکە یاساییەکانی سێ هێزەکە نییە بەڵام نابێ بە هۆی بەرژەوەندی تاکەکەسی و لایەنەکان، زیان بە هاودڵی و هاوڕێیی هێزەکان بگات.