شاری مەنبەج ، لە باکووری سوریا لە گرینگترین پێگەکانی داعش و تەنیا ڕێگای هات و چۆی نێوان ترۆریستەکان لە ڕەققە ، (پێتەختی خەلافەتی خۆناودێری داعشە) ، و هێزەکانی ئەو گرووپە لە باکووری حەلەب دایە . بە ئازاد کرانیی شاری مەنبەج ، لە کردەوە دا پێوەندی لە نێوان هەزاران داعشی دەپچرێت و ژماریکی زۆر لە وان دەکەونە ژێر گەمارو . میلیشیاکانی " هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک" لە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ، پەلاماری بەر بڵاویان بۆ ڕزگار کردنی شاری مەنبەج و ناوچەکانی دیکەی ژێر ڕکێفی داعش لە ناوچەکانی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا دەستپیکردووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕایگەیاند زیاتر لە ١٨ پەلاماری ئاسمانی دژی پێگەکانی داعش لە شاری مەنبەج ئەنجام داوە . پەلاماری کوردەکان بۆ سەر ناوچەکانی سنووری ژیر کۆنترۆڵی داعش لە سنووری تورکیا ،کاردانەوەی ئانکارای بە دواوە بووە.
کاربەدەستانی تورکیا بە جاران وریاییان داوە کە ئیزن نادەن کوردەکان لە رۆژئاوا ی ڕووباری فورات دا سەقامگیر بن .
دەوڵەتی ئانکارا لەوە دەترسێت کە شکستی داعش لەم ناوچەیە ببێتە هۆی ئەوەی تەنیا بەشی سنووری هاوبەش لەگەڵ سوریا ، بکەویتە ژێر کۆنترۆلی کوردەکان و لەکردەوە دا هەموو هێلی سنووری نێوان دوو وڵات ،بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان دا . بە هۆی درێژەی تاوانکارییەکانی ترۆریستەکانی تەکفیری لە سوریا ، دانیشتووانی دوو شارۆچکەی شیعە نشینی ئەلفوعە و کەفەریا لە ئەدلەب لە باکووری ڕۆژ ئاوای سوریا ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند تاوانکارییەکانی ڕەشەکوژەکان ، نامەیەکیان بەڕیکرد بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و نوێنەری ئەو لە کارو باری سوریا . لەم نامەیە دا هاتووە زیاتر لە بیست و پێنج هەزار منداڵ ، ئافەرت و بە ساڵاچوو لە ژێر گەمارۆی ترۆریستان دان و تەنیا سەرچاوەی ئاوی ئەو ناوچەیە بە هۆی پەلامارەکانی بەهاوەنی کەسانی چەکدار ، پەکی کەوتووە . بە تووندتر بوونەوەی ئەگەری ڕوودانی کارەساتی ئینسانی لە فوعە و کەفەریا کە لەژیر گەمارۆ دان ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی یش لەم بوارە دا وریایی داوە .
خەڵکی دوو شارۆچکەی شیعە نشینی فوعە و کەفەریا لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە مانگی مارچی ٢٠١٥ ەوە تا بە ئێستا لە ژێر گەمارۆی تۆکمە و تەواوی ترۆریستان دان . سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە تاقمی ڕەشەکوژی داعش چووتە نێو قۆناخێکی نوێی لە شەڕەکانیی خۆی دا کە کوژرانی ژمارێکی زۆری کەسانی سیڤیلی بە دواوە دەبێت . بان کی مۆن ، سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی تاقمی ڕەشەکوژی داعش ، بە ئیحتمالی زۆر دەبێتە هۆی زەبرکەوتنی زۆرتر لە کەسانی مەدەنی لە سەرانسەری جیهان دا .لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو تاقمی ترۆریستی داعش بە پەلامارەکانی ترۆریستی ، بووەتە هۆی کوژرانیی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ١١ وڵات لە وان بەلژیک ، میسر ، فەرەنسا ، ئەلمانیا ، تورکیا و ئەمریکا دا . بە ووتەی کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ژمارەی ترۆریستانی دەرەوەیی ، کە لە سوریا و ئێراق دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان ، زۆرتر بۆتەوە . سوریا لە ساڵی ٢٠١١ تا بە ئێستا گیرۆدەی شەڕ دژی ترۆریستانێکە ، کە لە لایەن ڕۆژئاوا ، ژمارێک لە حاکمەکانی عەرەب و رەژیمی زایۆنی لاگریان لێوە دەکرێت