به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌مریکا له کاتی گه‌مارۆدرانی کۆبانێ له ساڵی 2014دا، ده‌ستی به بۆردومانکردنی پێگه‌کانی داعش و خستنه خواره‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کورده‌کان بۆ پاڵپشتی له کورده‌کانی ئه‌م وڵاته کرد. ئه‌م وڵاته، کورده‌کانی سووریای به کاریگه‌رترین هێز له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له سووریا ده‌زانێت. ئه‌مریکا وێڕای ڕه‌خنه‌کانی تورکیا، ئاماده نه‌بووه که کورده‌کانی سووریا وه‌کوو تیرۆریست بناسێنێت. واشنتۆن هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر پێگه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له باکووری سووریا گرتووه و خوازیاری ڕاوه‌ستانی ئه‌م هێرشانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که له‌م نێوانه‌دا بووه‌ته هۆی سه‌رسووڕمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، هه‌ڤگریی زۆری کورده‌کانی سووریا به‌ره‌و لای ڕووسیا و کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کان له مسکۆ بوو.
١٦ شوبات ٢٠١٦ - ٠٠:٤٥
News ID: 735167
مورگان کاپلان له زانستگای شیکاگۆ پێوایه که کورده‌کان نایانهه‌وێت ته‌نیا به ئه‌مریکا به‌ستراوه بن و له لایه‌کی دیکه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی له‌مێژینه و زۆر له نێوان کورده‌کان و ڕوسیا هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌بینین که ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا چه‌کی بۆ کورده‌کان ناردووه و ئه‌وانی به شه‌ریکی خۆیان ده‌زانێت، به‌ڵام کورده‌کان هه‌ڤگرییه‌کی زۆرتر به‌ره‌و لای ڕووسیا هه‌یه.
موراد کاپڵان، کارناسی زانسته ڕامیارییه‌کان له زانستگای شیکاگۆ، هۆکاره‌کانی هه‌ڤگریی کورده‌کانی سووریا به‌ره‌و لای ڕووسیای له وتارێک له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ناوبراو پێوایه که سێ هۆکار بۆ هه‌ڤگری ئه‌م دواییانه‌ی کورده‌کانی سووریا به‌ره‌ولای ڕووسیا به بوونی پاڵپشتی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه هه‌یه. کورده‌کان بیره‌وه‌رییه‌کی خۆشیان له هاوپهیمانبوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی بیانی نییه. هه‌روه‌ها ئه‌وان نایانهه‌وێت که هه‌موو هێلکه‌کانیان له سه‌به‌دی وڵاتێک وه‌کوو ئه‌مریکا دابنێن. هۆکاری دووهه‌می هه‌ڤگریی کورده‌کانی سووریا به‌ره‌و لای ڕووسیا له ڕوانگه‌ی ئه‌م کارناسه‌وه ئه‌وه‌یه که کورده‌کان ده‌زانن هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ڕووسیا قازانجێکی زۆرتر بۆیان هه‌یه. هه‌ردوو وڵاتیش له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ تورکیا نییه و ده‌توانن هاوپه‌یمانێکی باش له به‌رانبه‌ر تورکیا و داعش بن.
ناوبراو هه‌روه‌ها پێوایه که کورده‌کانی سووریا، ڕووسیایان به جێگه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردووه چونکوو ده‌زانن که ئه وڵاته زۆرترین زاڵبوون و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دیمه‌شق داده‌نێت، ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌م وڵاته له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا. له‌وانه‌یه که کورده‌کان ده‌یانهه‌وێت به نزیکتربوونه‌وه له ڕووسیا، به‌ختێکی باشتریان هه‌بێت و پاش تێپه‌ڕبوون سووریا له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، ده‌ستکه‌وتێکی باشتر به‌ده‌ست بهێنن.